ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەرگریکارێکی چێڵسی تۆتنهام رەتدەکاتەوە

چاوی لە یانەیەکی دیکەیە

Yariga App

یاریگا –

گواستنەوەی بەرگریکارێکی چێڵسی بۆ تۆتنهام لەدوا ساتەکاندا هەڵوەشایەوە.

سەرەڕای رێککەوتنی تۆتنهام و چێڵسی لەسەر گواستنەوەی ئاکسێل دیساسی، بۆ کەتیبەکەی ئانج پۆستێکۆگلو، بەڵام گواستنەوەکە سەرکەوتوو نەبوو.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی یاریزانان بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای رێککەوتنی نێوان چێڵسی و تۆتنهام لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارە فەڕەنسییەکە، بەڵام دیساسی رەتکردەوە پەیوەندی بە تۆتنهام بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە بێت، دیساسی لەسەر مەرجەکانی کەسی لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا رێکەوتووە و پێشبینی دەکرێت، ئەمڕۆ بەفەرمی پەیوەندی بە یانەکەی شاری بیرمینگهامەوە بکات.

دیساسی دەیەوێت بەر لە داخرانی بازاڕی گواستنەوەکانی زستانە چێڵسی جێبهێڵێت، چونکە بەشدارییەکانی ئەم وەرزەی زۆر کەمە و تەنیا بەشداری لە شەش یاریی پرێمەرلیگدا کردووە.

بەرگریکارە فەڕەنسییەکە لە هاوینی ساڵی 2023 بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە مۆناکۆوە پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button