دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دواڕۆژی مێرکاتۆ؛ هێرشبەرێکی میونشن داواکراوی سەرەکییە، ریال و بارساش دەرگایان داخستووە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

Yariga App

یاریگا –

گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بایرن میونشن بۆ مانچێستەر یونایتد هەرەسیهێنا، بەرگریکارێکی چێڵسی داواکاریی لەسەرە و جواو فێلیکس لەلایەن دوو یانە داواکراوە…

گواستنەوەی ماتیس تێل، هێرشبەری فەڕەنسی و بایرن میونشن بۆ مانچێستەر یونایتد هەڵوەشایەوە، میونشن دەیەوێت بڕگەی گواستنەوەی هەمیشەیی لەدوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی بۆ گرێبەستەکە زیاد بکات – سکای ئەڵمانیا

ئارسیناڵ لە دوورەوە چاودێری گفتوگۆکانی گواستنەوەت تێل دەکات – دەیلی مەیڵ

مانچێستەر یونایتد لەلایەکی دیکە کار لەسەر گواستنەوەی کریستۆفەر ئێنکونکو، هێرشبەری چێڵسی دەکات – ESPN

تۆتنهام و چێڵسی لەسەر گواستنەوەی ئاکسێل دیساسی بەخواستن تاوەکو کۆتایی وەرز رێککەوتوون، بەڵام یاریزانەکە دەیەوێت بچێتە ئاستۆن ڤیلا – فابریزیۆ رۆمانۆ

بێن چیلوێڵ، بەرگریکاری چێڵسی ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ کریستال پاڵاس دەکات – تێلێگراف

جواو فێلیکس ئەمڕۆ چێڵسی جێدەهێڵێت و هەردوو یانەی ئەیسی میلان و ئاستۆن ڤیلا داوای ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دەکەن – سکای ئەڵمانیا

مانچێستەر یونایتد چووەتە نێو کێبڕکێیەکانی گواستنەوەی لیام دێلاپ، هێرشبەری ئیپسویچ تاون – ئێکسپرێس

ئەیاکس رێگە بە گواستنەوەی جۆردان هێندەرسن بۆ مۆناکۆ نادات – دەیلی مەیڵ

ئێڤەرتن کار لەسەر گواستنەوەی ئادریێن تروفێرت، بەرگریکاری چەپی رێنس دەکات – دەیلی مەیڵ

ئۆلیڤەر گلاسنەر، راهێنەری کریستال پاڵاس داوای گواستنەوەی سترانیا پاڤڵۆڤیچ، بەرگریکاری ئەیسی میلان دەکات، بەهاکەی دەگاتە 25 ملیۆن پاوەند – سەن

جۆرجینیۆ، ناوەڕاستکاری ئارسیناڵ نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ فلامێنگۆی بەڕازیلی – سکای ئیتاڵیا

ئالان سەینت ماکسیمین، یاریزانی ئەهلی سعوودیە نزیکە لە پەیوەندیکردن بە ناپۆلی، ئێستا بەخواستن یاریی بۆ فەنەرباچێ دەکات – کۆریێری دێلۆ سپۆرت

تۆتنهام ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئێلی جونیۆر کرۆپی پێشکەشی لۆریان دەکات، یاریزانەکە لەلایەن چێڵسی و وێستهام داواکراوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

برایتن لە گواستنەوەی ستێفانۆس تزیماس، هێرشبەری پاوکی یۆنانی نزیکە، ئێستا بەخواستن یاریی بۆ نورنبێرگ دەکات – سکای سپۆرت

بابەتی زیاتر

Back to top button