ئینگلتەراگرنگترین

ئەنجامەکانی نێو یاریگای ئۆڵدترافۆرد بۆ مانچێستەر یونایتد خراپترینە

Yariga App

یاریگا –

ئەنجامە خراپەکانی مانچێستەر یونایتد لەنێو ماڵی خۆیان بەردەوامیی هەیە و ئەمشەویش لە میانی گەڕی 24ی یارییەکانی پرێمەرلیگ بە کریستاڵ پاڵاس دۆڕان.

گێمی یەکەمی یارییەکە بە خاوێنی گۆڵی خاوەن ماڵ و میوانەکەیان کۆتایی هات، تا لە خولەکی 64 جۆن فلیپ ماتیتای پاوی یارییەکە بێدەنگیی شکاند و تۆڕی ئونانای هەژاند. بە خولەکێک پێش کۆتاییهاتنی کاتی ئاسایی جارێکیتر هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد.

ئەو شکستە ریکۆردێکی ئێجگار خراپ بوو بۆ شەیتانە سوورەکان. بەوەی لە 13 یاریی ئەم وەرزەی خولی ئینگلیزی لەنێو یاریگای ئۆڵدترافۆرد 7 جار تووشی شکست هاتوون. ئەوەش ریکۆردێکە پێشتر لە مێژووی یانەکەدا تەنها لە 1893/94دا روویداوە.

مان یونایتد بە راهێنەرایەتی ئێریک تێن هاخ دوو جار لەنێو ماڵی خۆیان دۆڕابوون پێش دوورخستنەوەی ناوبراو لە کۆتاییەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو. ئەو 5 جارەکەی دیکە دوای هاتنی روبن ئامۆریم بوو.

ئەوەش واتا لە کۆی 11 شکستەکەی ئەم وەرزەیان لە پرێمەرلیگ، 7 جاری لە یاریگای خۆیاندا بووە.

یانەکە ئێستا بە 29 خاڵەوە لە پلەی 13ی ریزبەندیەکە دەبینرێن و هەفتەی داهاتووش لە ئەرکێکی قورسدا روودەکەنە لەندەن بۆ رووبەرووبوونەوەی تۆتنهام.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button