ئیسپانیا

بەیاننامەی بارسێلۆنا لەسەر پێکانەکەی گاڤی

Yariga App

یانەی بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی کورتی بڵاوکردەوە لەسەر پێکانی گاڤی ئەستێرەی یانەکەیان.

لە یاری ئەمڕۆی بارسا بەرامبەر ئالاڤێز، زەبر بەر سەری گاڤی کەوت لە پێکدادانێک لەگەڵ یاریزانێکی تیمی بەرامبەردا. بەهۆی هەستیاری شوێنی پێکانەکە، ستافی پزیشکی بارسا داوایان کرد گۆڕانکاری پێبکرێت.

پاشان بارسێلۆنا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە

لە یاری ئەمڕۆ بەرامبەر ئالاڤێز، گاڤی یاریزانی یانەکەمان تووشی پێکانی سەر هات بەڵام هۆشی لەدەست نەدا. دواتر پشکنینە پزیشکییەکان نیشانیان دا سەلامەتە. ئێستا لە ماڵەوە پشوو وەردەگرێت و چاودێری دۆخی تەندروستی دەکرێت.

بارسا یارییەکەی بە گۆڵێکی بێ وەڵام بردەوە و جیاوازییەکەی لەگەڵ مەدریدی پێشەنگ کەمکردەوە بۆ چوار خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button