ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

زانیۆلۆ هێرشبەری نوێی فیۆرەنینایە

Yariga App

نیکۆڵۆ زانیۆلۆ نیوەی دووهەمی وەرز لەگەڵ فیۆرەنتینا تەواو دەکات و سەرجەم کارەکانی گواستنەوەکە ئەنجامدراوە.

زانیۆلۆ یاریزانی هەمیشەیی گاڵاتەسەرای تورکیە بەڵام بە خواستن یاری بۆ ئەلەنتای وڵاتەکەی دەکات. بەڵام بەگوێرەی رێککەوتنێکی نوێ، ناوبراو دەبێتە یاریزانی فیۆرەنتینا بە خواستن تا کۆتایی وەرز. لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر هاتوو ناوبراو لە 60٪ی یارییەکان تا کۆتایی وەرز بەشداربێت ئەوا گرێبەستەکەی لەگەڵ ڤیۆلا دەبێتە هەمیشەیی.

زانیۆلۆ دەرچووی ئەکادیمیای فیۆرەنتینایە، دواتر گوێزرایەوە بۆ ئینتەرمیلان و پاشانیش رۆما. ناوبراو لە تەمەنێکی کەمدا ناوبانگێکی زۆری لە پایتەخت پەیداکرد و بووە سەرنجی یانە گەورەکانی جیهان، بەڵام زۆری نەخایاند ئاستی دابەزی و لە رۆما رۆیشت. لەوکاتەوە یاری بۆ ئەستۆن ڤیلا، گالاتەسەرای و ئەتەلەنتا کردووە بەڵام نەیتوانیوە ببێتەوە بە جێگەی متمانەی راهێنەرە جیاوازەکان.

زانیۆلۆ لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیدا بەشداری 14 یاریکردووە بەڵام سەرەجەمیان وەکو یاریزانی یەدەگ بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button