یاریگا –
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی جۆری پێكانەكەی ئانتۆنیۆ رودیگەر بەرگریكاری ئەڵمانی یانەكەی ئاشكرا كرد.
شەوی رابردوو ئیسپانیۆل لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەشی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لێبردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی 22ی لالیگا.
ئانتۆنیۆ رودیگەر لە سەرەتایی یارییەكەدا و لە خولەكی 15 تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت و راوول ئاسێنسیۆ جێگای گرتەوە.
Parte médico de Rüdiger.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) February 2, 2025
ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید بەیاننامەیەكی دەربارەی پێكانەكەی رودیگەر بڵاوكردەوە:
دوای ئەو پشكنینانەی لەلایەن پزیشكانی ریال مەدریدەوە بۆ ئانتۆنیۆ رودیگەر یاریزانی یانەكەمان كرا، دەركەوت كە یاریزانەكە لە ماسوولكەی قاچی راستیدا تووشی پێكان بووە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی COPEرودیگەر بەهۆی ئەو پێكانەوە بۆ ماوەی 20 رۆژ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
بەوەش بەرگریكارە ئەڵمانییەكە لە شەش یاریی داهاتووی مەدرید بێبەش دەبێت.