ئینگلتەراگرنگترین

نیوکاسڵ داوای بڕیاری دەستبەجێ لە کۆمپانیای مێتا دەکات

''هێرشی لەمشێوەیە قبووڵکراو نییە''

Yariga App

یاریگا –

یانەی نیوکاسڵ رەخنەی توند لە کۆمپانیای مێتا دەگرێت و داوای لەئەستۆ گرتنی بەرپرسیارێتی زیاتری لێدەکات.

شەوی رابردوو لەدوای تەواوبوونی یاریی نێوان نیوکاسڵ و فولهام 1-2، لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی هێرشێکی توندکرایە سەر جۆ ویڵۆک، یاریزانی نیوکاسڵ یونایتد.

ویڵۆک وەکو یاریزانی یەدەک بەشداری یارییەکەی کرد و دوای لەدەستدانی دەرفەتێکی راستەقینەی گۆڵکردن، هاندەران کاردانەوەی توندیان بەرامبەری هەبوو.

لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام، رەگەزپەرستییەکی بێوێنە بەرامبەر ویڵۆک کرا و نیوکاسڵ یونایتد بە بەیاننامەیەک وەڵامی ‘رەگەزپەرستان’ی دایەوە.

نیوکاسڵ یونایتد بە تەواوی لە هەموو شوێنێک دژی رەگەزپەرستی دەوەستێتەوە.

یانە و هاندەران و ستاف بە تەواوی پاڵپشتی ویڵۆک دەکەن و لەم کارە بەردەوام دەبین. نیوکاسڵ گلەیی و ریپۆرتی خۆی گەیاندووەتە کۆمپانیای مێتا (خاوەنی ئینستاگرام و فەیسبووک)، داواش لە هەموو کۆمپانیاکانی سۆشیاڵ میدیا دەکەین، هەموو رێکارێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی رەگەزپەرستی بگرنەبەر.

پۆلیس لە تەواوی پێشێلکارییەکان ئاگادارکراوەتەوە و پاڵپشتی توندترین سزا بەرامبەر رەگەزپەرستان دەکەین.

یەکەمجارنییە هێرشی لەمشێوەیە دەکرێتە سەر ویڵۆک، لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ساڵی 2023، دوای یاریی بەرامبەر ئارسیناڵ، بە هەمان شێوەی لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا، هێرشیکرایەسەر.

یاریی داهاتووی نیوکاسڵ لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی کاراباو بەرامبەر ئارسیناڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button