بازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتعێراقکوردستانگرنگترین

بۆرسەی یانەی دهۆک؛ تەواوی گواستنەوەکانی مێرکاتۆی زستانە

لیستی یاریزانە هاتووەکان و رۆیشتووەکان و گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکانی دهۆک

Yariga App

یاریگا –

رۆژی چوارشەممە (5ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2025) دەرگای بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە عێراق دادەخرێت، تۆڕی وەرزشی یاریگا گرێبەستە واژۆکراوەکان و تەواوی جموجۆڵەکانی یانەکانی کوردستان لە مێرکاتۆی زستانە بڵاودەکاتەوە.

یانەی دهۆک لە مێرکاتۆی زستانە تاوەکو ئێستا چوار گرێبەستی وواژۆ کردووە، مارلۆن دۆس سانتۆس و لوکاس تورسی یاریزانانی بەڕازیلی لە ئەمریکاوە گواستەوە ریزەکانی و ئەو دوو یاریزانە هەرزوو چوونە پێکهاتەی سەرەکی هەڵۆیەکانی بادینان، مستەفا عوەیێد لە سویدەوە پەیوەندی بە دهۆک کرد، ئیبراهیم غازیش لە زەوڕاوە جارێکی دیکە گەڕایەوە ریزەکانی دهۆک، لەکاتێکدا نەورۆز زۆر بەهێزەوە بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە کوردە لەسەر هێل بوو.

یانەکەی بادینان دەستبەرداری چوار یاریزانی پیشەگەری بوو، شەرقی بەحری گەڕایەوە مەغریب و وۆنلۆ کۆلیبالی چووە ناسرییە و ئەمیر کینانی پەیوەندی بە یانەیەکی عومان کرد و جیلبەرت کۆمسوونیش لە ئاستی داواکارییەکانی مەسعودی میراڵ نەبوو، یانەکەی بەجێهێشت.

دهۆک دەیەوێت ئەگەر پیتەر گورگیس وەکو یاریزانی خۆماڵی هەژمار بکرێت و دەرفەتی زیادکردنی یاریزانێکی دیکەی پیشەگەری هەبێت، ئەوا گرێبەست لەگەڵ سیمۆن شەریف بەرگریکاری هێلروودی دانیمارکی واژۆ دەکات، ئاکۆ حوزەیریش دەیەوێت لە دهۆک بڕوات و پەیوەندی لەگەڵ راهێنەری یانەکە باش نییە، بەڵام دهۆک ئامادە نییە مافی دەستبەرداربوونی پێبدات.

یاریزانە هاتووەکان: ئیبراهیم غازی (زەوڕا)، مارلۆن دۆس سانتۆس (مێمفیسی ئەمریکی)، مستەفا عوەیێد (رۆسێنگاردی سویدی)، لوکاس تورسی (مێمفیسی ئەمریکی).

یاریزانە رۆیشتووەکان: شەرقی بەحری (ئۆڵیمپیک سافی)، وۆنلو کۆلیبالی (ناسرییە)، ئەمیر کینانی (خابورەی عومانی)، جیلبەرت کۆمسوون.

گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکان: سیمۆن شەریف (هێلروودی دانیمارکی).

بابەتی زیاتر

Back to top button