بۆرسەی یانەی نەورۆز؛ تەواوی گواستنەوەکانی مێرکاتۆی زستانە
لیستی یاریزانە هاتووەکان و رۆیشتووەکان و گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکانی نەورۆز
یاریگا –
رۆژی چوارشەممە (5ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2025) دەرگای بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە عێراق دادەخرێت، تۆڕی وەرزشی یاریگا گرێبەستە واژۆکراوەکان و تەواوی جموجۆڵەکانی یانەکانی کوردستان لە مێرکاتۆی زستانە بڵاودەکاتەوە.
یانەی نەورۆز لە مێرکاتۆی زستانە بە راهێنەرایەتی قەحتان جەسیر چەند گۆڕانکارییەکی لە پێکهاتەکەی کردووە، یانەکەی سلێمانی تاوەکو ئێستا نۆ یاریزانی نوێی گواستووەتەوە ریزەکانی و دەستبەرداری شەش یاریزانیش بووە، پێشبینی دەکرێت نەورۆز دوو گرێبەستی دیکەش واژۆ بکات و لە چەند کاتژمێری داهاتوو رایانبگەیەنێت.
مانەوەی کلاودیۆ ماڕادۆنا هێرشبەری بەڕازیلی لە یانەکە یەکێکبوو لە دەستکەوتەکانی نەورۆز لەم مانگە، هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بەهۆی ناکۆکییەکەی لەگەڵ راهێنەری یانەکەی نزیکبوو بچێتە ریزەکانی قوە جەوییە یان تەڵەبە، تەنانەت زۆربەی وردەکارییەکان یەکلاببوونەوە، بەڵام لە دوایین ساتەکاندا ماڕادۆنا بڕیاری خۆی گۆڕی و نەورۆز بەفەرمی مانەوەی ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییەی لە یانەکەی راگەیاند.
یاریزانە هاتووەکان: عەلی ساڵح (کەربەلا)، حوسێن مەنزور (دیالا)، محهمهد زامل (کارەبا)، محهمهد زریقات (سەڵتی ئوردنی)، هەمزە عەدنان (کەرخ)، وائیل بن عوسمان (شوعلەی سعوودی)، ئهحمهد خالید (دیالا)، حهسهن عهباس (دیالا)، گاسوچ پانۆم (ئینشورانس کۆرپەرەیشنی ئەسیوپی).
یاریزانە رۆیشتووەکان: هاوکار جەمال (سەیدسادق)، ئەیاد عەبد، محەمەد تەقی (رەمادی)، ئیتێرس گوی، چۆمان ئەحمەد (رەمادی)، ئیسماعیل ئەحمەد (پێشمەرگەی سلێمانی).
گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکان: عەلادین دریدی (هیلال بەنغازی لیبیا)، ئێندیفرێکێ ئیفیۆنگ (ریڤەرس یونایتدی نایجیریایی).