ناوەندی گواستنەوەکان؛ دەنگۆ، گواستنەوە و دوایین پەرەسەندنەکانی مێرکاتۆی یاریزانان
رووماڵی فراوانی تۆڕی وەرزشی یاریگا لە دواڕۆژی گواستنەوەی یاریزاناندا

ئەمشەو دوا رۆژی مێرکاتۆی زستانەی یاریزانانە و تەواوی یانەکان، دوا هەوڵی خۆیان بۆ گواستنەوەی ئامانجەکان دەدەن.
تۆڕی وەرزشی یاریگا لەم ڵایڤ بڵۆگەدا، رووماڵێکی فراوانی دوا رۆژی بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان دەکات. بازاڕی گواستنەوەکان بەرەبەیانی سێشەممە کاتژمێر 02:00 دادەخرێت.
-
یەکەم کەس بیزانە؛ یانەکانی پرێمەرلیگ چەندیان خەرجکردووە و کام یانە لە قازانجە؟
یانەکانی پرێمەرلیگ 372.8 ملیۆن پاوەندیان لە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا خەرجکردووە.
بەراورد بە بازاڕی گواستنەوەی ساڵی رابردوو، یانەکانی پرێمەرلیگ دوو ئەوەندە پارەیان خەرجکردووە، چونکە ساڵی رابردوو، خەرجی یانەکان تەنیا 116.2 ملیۆن پاوەند بوو، ئەمەش بەهۆی ترسی یانەکان لە یاسای دارایی خاوێن.
بازاڕی گواستنەوەکان لە دوا 10 رۆژدا تەواو گەرموگوڕ بوو، کاتێک مانچێستەر سیتی، عومەر مەرمووشی لە ئێنتراخت فڕانکفورتەوە بە 63.2 ملیۆن پاوەند گواستەوە.
تەواوی وردەکارییەکان لەم راپۆرتە ببینە….
یەکەم کەس بیزانە؛ یانەکانی پرێمەرلیگ چەندیان خەرجکردووە و کام یانە لە قازانجە؟
-
فەرمی؛ ئێڤەرتن ئەرجەنتینییەکی گواستەوە
ئێڤەرتن بە سەرکەوتوویی گرێبەستی لەگەڵ کارلۆس ئالکاراز واژۆ کرد.
لەسەر داوای دەیڤد مۆیس، راهێنەری نوێی ئێڤەرتن، ئالکاراز، یاریزانی پێشووی ساوسامتن و ئێستای فلامێنگۆ، بەخواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە ئێڤەرتنەوە کرد.
-
فەرمی؛ وۆڵڤز ناوەڕاستکارێکی لیگ وەنی گواستەوە
درەنگانێکی شەوی رابردوو، وۆڵڤز پڕۆسەی گواستنەوەی مارشاڵ مونتێسی تەواوکرد.
مونتێسی، یاریزانی زیمبابوی و رێمسی فەڕەنسی، بەبڕی 18 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە وۆڵڤزەوە کرد.
-
دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئارسیناڵ لیستێکی گەورەی گواستنەوەی ئامادەکردووە
مارکوس راشفۆرد بڕیاری کۆتایی لەسەر مانچێستەر یونایتد دەدات، نیوکاسڵ یونایتد لە ئێستاوە بەدوای شوێنگرەوەی جەستن کلویڤێرت دەگەڕێت و ئارسیناڵ واز لە ئیسپانییەک ناهێنێت…
مارکوس راشفۆرد، یاریزانی نوێی ئاستۆن ڤیلا جارێکی دیکە یاریی بۆ مانچێستەر یونایتد ناکاتەوە، ئەمەش دوای تێکچوونی تەواوی پەیوەندییەکانیان – گاردیان
نیوکاسڵ یونایتد ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی جەستن کلویڤێرت، هێرشبەری بۆرنمس دەکات، تاوەکو شوێنی ئالێکساندەر ئیزاک بگرێتەوە – سەن
نیوکاسڵ یونایتد و تۆتنهام لە هاوینی داهاتوودا جارێکی دیکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی مارک گێی، بەرگریکاری کریستال پاڵاس دەدەن، دوێنێ پاڵاس ئۆفەرێکی 70 ملیۆن پاوەندی تۆتنهامی رەتکردەوە – سکای سپۆرتس
ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری ناپۆلی لە دەستەی کارگێڕی یانەکەی نیگەرانە، ئەمەش دوای شکستهێنانیان لە گواستنەوەی ئالێخاندرۆ گارناچۆ، یاریزانی مانچێستەر یونایتد و کەریم ئادیێمی، یاریزانی بۆڕووسیا دۆرتموند، تاوەکو شوێنی خڤیچا کڤاراتسخێلیا بگرنەوە – سکای سپۆرت ئیتاڵیا
مانچێستەر یونایتد و بایرن میونشن بە گواستنەوەی کریستۆفەر ئێنکونکو بەخواستن لە چێڵسییەوە رازیبوون، بەڵام داواکارییەاکنی چێڵسی زیاتربوون – دەیلی مەیڵ
ئارسیناڵ هیچ گرێبەستێکی لە مێرکاتۆی زستانەدا نەکرد، تەواوی سەرنجی خۆی لەسەر بێنیامین شێشکۆ، هێرشبەری لایپزیگ و مارتن زوبیمێندی، ناوەڕاستکاری ریال سۆسیداد داناوە و لە هاوینی داهاتوودا، ئۆفەری فەرمی پێشکەش دەکات – فووتبۆڵ لەندەن
نیکۆ ویڵیامس، ئەستێرەی ئاتلێتیک بیلباو بە ئامانجی سەرەکی میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ دەمێنێتەوە – فووتبۆڵ ترانسفێرس
جۆرجینیۆ گرێبەستی پێشوەختەی لەگەڵ فلامێنگۆ واژۆکردووە و دوای تەواوبوونی ئەم وەرزە، دەچێتە خولی بەڕازیلی و ئارسیناڵ جێدەهێڵێت – میرەر
دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئارسیناڵ لیستێکی گەورەی گواستنەوەی ئامادەکردووە
-
بەیانیتان باش؛ ئاستۆن ڤیلا بەرەبەیانی ئەمڕۆ گرێبەستێکی دیکەی راگەیاند
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ئاستۆن ڤیلا گواستنەوەی ئاکسێل دیساسی، بەرگریکاری چێڵسی ئاشکراکرد.
دیساسی تاوەکو کۆتایی وەرز یاریی بۆ کەتیبە پڕ ئەستێرەکەی یونای ئێمری دەکات، ئەمەش دوای گفتوگۆییەکی خێرا و کورتی نێوان هەردوو یانەکە.
درێژەی بابەت….
-
بێن چیلوێڵ بە خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە ریزەكانی كریستاڵ پاڵاسەوە دەكات.
بێن چیلوێڵ، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی چێڵسی بە خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە ریزەكانی كریستاڵ پاڵاسەوە دەكات.
فەرمی؛ بەرگریكارێكی چێڵسی پەیوەندی بە كریستاڵ پاڵاسەوە دەكات
-
مانچیستەر سیتی بەفەرمی گرێبەستی نیکۆ گۆنزالێزی راگەیاند
مانچێستەر سیتی بەفەرمی نیکۆ گۆنزالێز یاریزانی پۆرتۆی وەکو چوارەم گرێبەستی لەم زستانە راگەیاند.
مانچێستەر سیتی بەفەرمی گواستنەوەی نیکۆ گۆنزالێز ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی لە یانەی پۆرتۆی پۆرتوگاڵییەوە بۆ ریزەکانی راگەیاند.
نیکۆ گۆنزالێز تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ مان سیتی واژۆکرد و نرخی گرێبەستەکەی 60 ملیۆن یۆرۆیە، دەبێتە چوارەم گرێبەست لە مێرکاتۆی ئەم زستانە کەتیبەکەی گواردیۆلا واژۆی بکات.
-
دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە ئینگلتەرا داخرا
دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە ئینگلتەرا بەفەرمی داخرا، یانەکانی پرێمەرلیگ زیاتر لە 380 ملیۆن یۆرۆیان لە گواستنەوەی یاریزانان خەرجکرد و وەکو هەمیشە لەسەر ئاستی خولەکانی جیهان زۆرترین پارەیان لە مێرکاتۆی ئەم زستانە خەرجکرد.
-
مارسێی بەفەرمی گواستنەوەی ئیسماعیل بن ناسڕ ناوەڕاستکاری میلانی بۆ ریزەکانی راگەیاند
مارسێی فەڕەنسی بەفەرمی گواستنەوەی ئیسماعیل بن ناسڕ ناوەڕاستکاری میلانی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
بن ناسڕ بە خواستن بەرامبەر ملیۆنێک یۆرۆ روودەکاتە ریزەکانی مارسێی و کۆتایی ئەم وەرزە یانە فەڕەنسییەکە دەتوانێت بەرامبەر 12 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی.
𝐈𝐬𝐦𝐚𝐞̈𝐥 𝐁𝐞𝐧𝐧𝐚𝐜𝐞𝐫 𝐞𝐧 𝐁𝐥𝐞𝐮&𝐁𝐥𝐚𝐧𝐜
Le milieu de terrain international
rejoint l’OM en provenance de l’AC Milan
pic.twitter.com/cQNctO2791
— Olympique de Marseille (@OM_Officiel) February 3, 2025
-
رۆما بەفەرمی گرێبەستی ڤیکتۆر نێلسن یاریزانی گاڵاتەسەرای راگەیاند
رۆما بەفەرمی گرێبەستی ڤیکتۆر نێلسن یاریزانی گاڵاتەسەرای بە خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە راگەیاند.
-
ناپۆلی بەفەرمی گرێبەستی نوا ئۆکافۆری راگەیاند
ناپۆلی بەفەرمی گرێبەستی نوا ئۆکافۆر هێرشبەری سویسڕی لە ئەیسی میلانەوە راگەیاند.
Noah is proud to be one of us!
Leggi la news: https://t.co/SijRTC6oYA
#ProudToBeNapoli | #ForzaNapoliSempre | #WelcomeOkafor pic.twitter.com/pn71jDLIfx
— Official SSC Napoli (@sscnapoli) February 3, 2025
-
ماتیس ئامۆگۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی واژۆکرد
ماتیس ئامۆگۆ ناوەڕاستکاری لاوی یانەی سانت ئیتیانی فەڕەنسی گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی واژۆکرد.
-
ماتیس تێل گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتێنهام واژۆکرد
ماتیس تێل گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتێنهام واژۆ کرد، تا کۆتایی وەرز لە یانە لەندەنییەکە یاریی دەکات و هۆتسپێرس مووچەی یاریزانەکە دابین دەکات.
فابریزیۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، تۆتێنهام بە مەرجی ئارەزوومەندانەی بۆ کڕینەوەی یاریزانەکە گرێبەستی لەگەڵ ماتیس تێل هێرشبەری بایرن میونشن واژۆکرد، پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاند.
Mathys Tel has signed his contract at Tottenham… with buy option included in the loan agreement.
Bayern have accepted the conditions as Spurs will cover the salary until June + have chance to trigger the clause for €60m in the summer.
Tel completed his medical today. pic.twitter.com/6XbVPYgScQ
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 3, 2025
-
تۆتێنهام دەتوانێت بەرامبەر 55 ملیۆن یۆرۆ ماتیس تێل بکڕێتەوە
دەیڤد ئۆرنشتاین رایگەیاندووە، بەگوێرەی بەندیكی گرێبەستەکەی ئەگەر تۆتێنهام هۆتسپێرس بیەوێت دەتوانێت هاوینی داهاتوو بەرامبەر 55 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی شەش ساڵ گرێبەست لەگەڵ ماتیس تێل هێرشبەری بایرن میونشن واژۆ بکات.
ماتیس تێل ئێستا لە لەندەنە و بە خواستن تا کۆتایی وەرز پەیوەندی بە ریزەکانی هۆتسپێرس دەکات.
Tottenham Hotspur reach total agreement to sign Mathys Tel from Bayern Munich. Deal for 19yo #FCBayern attacker loan until summer + #THFC option to buy at €55m on 6yr contract. Medical complete & France youth int’l poised to sign shortly @TheAthleticFC https://t.co/gixXKbvszW
— David Ornstein (@David_Ornstein) February 3, 2025
-
تەواو؛ فێلیکس گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەیسی میلان واژۆکرد
جواو فێلیکس هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی چێڵسی کە کەمێک لەمەوبەر گەیشتە میلانۆ، گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەیسی میلان واژۆکرد، بە خواستن روودەکاتە ریزەکانی یانە ئیتاڵییەکە.
AC Milan, Chelsea and João Félix have signed all documents for loan deal.
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 3, 2025
-
خیتافی گواستنەوەی خوان بێرنات بەرگریکاری ڤیاڕیالی بۆ ریزەکانی راگەیاند
خیتافی لە دوایین کاتژمێرەکانی مێرکاتۆی زستانە بەفەرمی گواستنەوەی خوان بێرنات بەرگریکاری ڤیاڕیالی بە خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە بۆ ریزەکانی راگەیاند.
Juan Bernat, nuevo jugador del Getafe C.F.
El lateral, internacional con la @sefutbol, firma hasta final de temporada.
¡Bienvenido, Juan!
— Getafe C.F. (@GetafeCF) February 3, 2025
-
فولام بەفەرمی گەڕانەوەی ویلیانی بۆ ریزەکانی راگەیاند
فولام بەفەرمی بە گرێبەستێکی ئازاد گەڕانەوەی ویلیان هێرشبەری بەڕازیلی پێشووی یانەکەی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
ویلیان کە پێشتر لە ریزەکانی چێڵسی و فولام یاریی کردووە، بە گرێبەستێکی ئازاد گەڕایەوە فولام و جارێکی دیکە لە پرێمەرلیگ یاریی دەکاتەوە.
-
تۆتێنهام ئامادەکاریی بۆ راگەیاندنی گرێبەستی ماتیس تێل دەکات
کەمتر لە کاتژمێرێک ماوە دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە ئینگلتەرا دابخرێت، تۆتێنهام هۆتسپێرس ئامادەکاریی بۆ راگەیاندنی گرێبەستی ماتیس تێل هێرشبەری لاوی بایرن میونشن دەکات.
-
دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە ئیسپانیا و ئیتاڵیا داخرا
دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە ئیسپانیا و ئیتاڵیا داخرا، یانەکانی بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە ئیسپانیا بازاڕێکی ساردوسڕییان بەڕێکرد و هیچ گرێبەستێکی گەورەیان واژۆ نەکرد.
-
ریکاردۆ سۆتیل پەیوەندی بە ریزەکانی ئەیسی میلان دەکات
ریکاردۆ سۆتیل یاریزانی فیۆرێنتینا بە خواستن بەرامبەر ملیۆنێک یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی ئەیسی میلان دەکات، رۆسۆنێری دەتوانێت هاوینی داهاتوو بەرامبەر 10 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بکڕێتەوە.
Riccardo Sottil to AC Milan, here we go! Deal in place on €1m loan fee plus €10m buy option clause from Fiorentina. pic.twitter.com/NL5JJwgmfi
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 3, 2025
-
مالاسیا بۆ پەیوەندیکردن بە ریزەکانی ئایندهۆڤن گەیشتە هۆڵەندا
تایرێل مالاسیا بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد بۆ پەیوەندیکردن بە ریزەکانی ئایندهۆڤن گەیشتە هۆڵەندا.
Tyrell Malacia has arrived in Holland to proceed in talks with PSV Eindhoven on loan from Man United. pic.twitter.com/oMYycVFLmL
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 3, 2025
-
ویلیان دەگەڕێتەوە ریزەکانی فولام
ویلیان هێرشبەری بەڕازیلی جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە ریزەکانی فولام و لە پرێمەرلیگ یاریی دەکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، فوڵهام کە ئەم وەرزە بە ئاستێکی زۆر باشەوە دەرکەوتوون، نزیکە لە واژۆکردنی گرێبەست بۆ جارێکیتر هێنانی ئەو یاریزانە بە ئەزموونە بۆ ریزەکانیان.
-
جواو فێلیکس گەیشتە میلانۆ
جواو فێلیکس هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەیسی میلانی ئیتاڵی گەیشتە میلانۆ.
#Milan, ecco Joao #Felix dal #Chelsea. Ora in sede per la firma
pic.twitter.com/2WHg9NGYAv
— Antonio Vitiello (@AntoVitiello) February 3, 2025
-
دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە فەڕەنسا داخرا
دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بەفەرمی لە فەڕەنسا داخرا، تەنیا لە ئیتاڵیا و ئیسپانیا و ئینگلتەرا ماوە.
-
بۆڕووسیا دۆرتموند بەفەرمی گواستنەوەی چوكوێمێكا یاریزانی چێڵسی بۆ ریزەکانی راگەیاند
بۆڕووسیا دۆرتموند بەفەرمی گواستنەوەی چوكوێمێكا یاریزانی چێڵسی بە خواستن بۆ ریزەکانی راگەیاند.
چوكوێمێكا لە گواستنەوەكانی ساڵی 2022 لە ریزەكانی ئاستۆن ڤیلاوە بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاستۆن ڤیلاوە كرد، بە خواستن تا کۆتایی وەرز روودەکاتە ریزەکانی دۆرتموند، کە گرێبەستەكەی یاریزانە تەمەن 21 ساڵانەكە لەگەڵ بلووز لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت.
فەرمی؛ یاریزانێكی چێڵسی پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە دەكات
-
ئیهیاناچۆ روویکردە ریزەکانی میدزبرۆ
کێلێچی ئیهیاناچۆ بەفەرمی روویکردە ریزەکانی میدزبۆری ئینگلیزی و ئەو هێرشبەرەی پێشووی مانچێستەر سیتی لەژێر سەرپەرشتی مایکل کاریک یاریی دەکات.
ئیهیاناچۆ (28 ساڵان) کە پێشتر لە پرێمەرلیگ لە ریزی یانەکانی لیێستەر سیتی و مانچێستەر سیتی یاریی کردووە، بە خواستن تا کۆتایی وەرز لە سێڤییاوە روودەکاتە ریزەکانی میدزبرۆ و لە چامپیۆنشیپ یاریی دەکات.
-
لێدوانەکەی لاپۆرتا لەبارەی سوپڕایزەکە رادیۆ دەرچوو
خوان لاپۆرتا کە کەمێک لەمەوبەر لە ئیڤێنتێکدا گوتبووی ‘من چاوەڕێی دیکۆم، هێشتا ماوەی گواستنەوەی یاریزانان ماوە، لەوانەیە سوپڕایزمان هەبێت’، لەو قسەیەی پەشیمان بووەتەوە و بۆ رۆژنامەنووسان دەڵێت ‘من مەبەستم گرێبەستی چوونی نیکۆ گۆنزالێز بوو بۆ مانچێستەر سیتی’.
سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا کەمێک لەمەوبەر گوتبووی لەوانەیە لەم چەند کاتژمێرەی ماوە سوپڕایزمان هەبێت، کەچی دواتر پەشیمان بووەوە و لەبارەی ئەو قسەیەی روونکردنەوەی دا بۆ رۆژنامەنووسان و گوتی ‘من مەبەستم گرێبەستەکەی نیکۆ گۆنزالێزە بۆ مان سیتی’.
ÚLTIMA HORA, desde la Gran Gala de Mundo Deportivo
Joan Laporta: “Estamos a punto de cerrar una operación, el mercado acaba a las 00:00 h” #GalaMDhttps://t.co/YUQolWnHPh
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) February 3, 2025
-
یوڤێنتۆس بەفەرمی گرێبەستی لۆید کێلی راگەیاند
یوڤێنتۆس بەفەرمی گواستنەوەی لۆید کێلی لە نیوکاسڵ یونایتدەوە بە خواستن تا کۆتایی وەرز بۆ ریزەکانی راگەیاند.
یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی رایگەیاندووە، کێلی بە خواستن روودەکاتە ریزەکانی یوڤێنتۆس، یانە ئیتاڵییەکە دەتوانێت لە کۆتایی وەرز بەرامبەر 20 ملیۆن پاوەند ئەو بەرگریکارە 26 ساڵانە بکاتە یاریزانی خۆی.
-
نیکۆ گۆنزالێز پشکنینە پزیشکییەکانی مان سیتی تێپەڕاند
نیکۆ گۆنزالێز یاریزانی پۆرتۆ لە پۆرتوگاڵ پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاند، چاوەڕێ دەکرێت بەڵگەنامەکان واژۆ بکرێن و ئەو یاریزانە ببێتە چوارەم گرێبەستی ئەم زستانەی مانچێستەر سیتی.
Medical done and documents in place for Nico González as new Manchester City player from Porto, all confirmed. pic.twitter.com/LkuNf6KxEe
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 3, 2025
-
خوان لاپۆرتا: لەوانەیە سوپڕایزمان هەبێت
خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا دوو کاتژمیر پێش داخرانی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە ئیسپانیا، دەڵێت :’من چاوەڕێی دیکۆم، هێشتا ماوەی گواستنەوەی یاریزانان ماوە، لەوانەیە سوپڕایزمان هەبێت.
لاپۆرتا دەڵێت :’لەوانەیە پێش ئەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان دابخرێت سوپڕایزمان هەبێت.
کاتژمێر 01:00ـی درەنگانی ئەمشەو (بەکاتی هەولێر) دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە ئیسپانیا دادەخرێت.
-
دواجار خەونەکەی ئەکسێل دیساسی هاتە دی و دەچێتە ئاستۆن ڤیلا
دوای ئەوەی رەتیکردەوە بچێتە ریزەکانی تۆتێنهام هۆتسپێرس، دواجار خەونەکەی ئەکسێل دیساسی هاتە دی و دەچێتە ئاستۆن ڤیلا.
ئەلێکس کرووک رۆژنامەنووسی بەریتانی رایگەیاندووە، تۆتێنهام و چێلسی گەیشتنە رێککەوتن، ئەکسێل دیسادی روودەکاتە ریزەکانی ئاستۆن ڤیلا، کە پێشتر هەردوولا لەسەر بەندە کەسییەکان رێککەوتبوون.
Axel Disasi to Aston Villa, here we go! Deal in place on loan with salary covered, matching loan fee offered by Tottenham.
Disasi said no to Spurs all day long as he only wanted to join Aston Villa since 10 days ago.
NO buy option included. pic.twitter.com/LgOLRUMnYE
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 3, 2025
دیساسی بە خواستن تا کۆتایی وەرز روودەکاتە ریزەکانی ئاستۆن ڤیلا، فابریزیۆ رۆمانۆش رایگەیاندووە، دیساسی دوای ئەوەی بۆ ماوەی 10 رۆژ تۆتێنهام هەوڵی گواستنەوەی دەدا، سەرجەم ئۆفەرەکانی سپێرزی رەتکردەوە و دەچێتە ئاستۆن ڤیلا بەبێ ئەوەی بژاردەی کڕینەوەی یاریزانەکە لە گرێبەستەکەی هەبێت، ڤیلانس مووچەی تەواوی یاریزانەکە تا کۆتایی وەرز دەدات.
#AVFC have agreed a deal with #CFC for Axel Disasi.
— Alex Crook
(@alex_crook) February 3, 2025
-
پێشمەرگەی سلێمانی بەفەرمی گواستنەوەی دانا کامەران هێرشبەری هەولێری راگەیاند
پێشمەرگەی سلێمانی بەفەرمی گواستنەوەی دانا کامەران هێرشبەری هەولێری راگەیاند.
یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەفەرمی گواستەنوەی دانا کامەران هێرشبەری گەرمیانی یانەی هەولێری بۆ ریزەکانی راگەیاند، کە ئەو هێرشبەرە هاوینی رابردوو لە پێشمەرگەی هەولێرەوە روویکردە ریزەکانی هەولێر.
-
چوکێزی لە ئەیسی میلانەوە روودەکاتە ریزەکانی فولام
ساموێل چوکێزی لە ئەیسی میلانەوە روودەکاتە ریزەکانی فولام.
فابریزیۆ رۆمانۆ رایگەیاندووە، ساموێل چوکوێزی (25 ساڵان) لە ئەیسی میلانەوە روودەکاتە ریزەکانی فولامی ئینگلیزی، یانە ئیتاڵییەکە گڵۆپی سەوزی بۆ رۆیشتنی هێرشبەرە نەیجیرییەکە هەڵکردووە.
Understand Fulham have approached AC Milan to sign Samuel Chukwueze.
Negotiations ongoing between all parties involved with short time to make it happen. pic.twitter.com/elHpe2rhMK
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 3, 2025
-
وارێن بۆندۆ لە مۆنزاوە روودەکاتە ریزەکانی ئەیسی میلان
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئەیسی میلان بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئیسماعیل بن ناسڕ، گرێبەست لەگەڵ وارێن بۆندۆ یاریزانی مۆنزا واژۆ دەکات، بەرامبەر 10 ملیۆن یۆرۆ ئەو ناوەڕاستکارە دەگوازێتەوە ریزەکانی.
-
وردەکاریی گرێبەستەکەی مارکۆ ئاسینسیۆ ئاشکرابوو
ئاستۆن ڤیلا بە خواستن مارکۆ ئاسینسیۆ هێرشبەری ئیسپانی دەباتە ریزەکانی و تەواوی مووچەی ئەو یاریزانە 29 ساڵانە تا کۆتایی وەرز دەدات، بەڵام ناتوانێت لە کۆتایی وەرز یاریزانە ئیسپانییەکە بکڕێتەوە، هیچ بەندێک بۆ کڕینەوەی ئارەزوومەندانە لە گرێبەستەکەیدا نییە.
-
ئاستۆن ڤیلا بەفەرمی گرێبەستی مارکۆ ئاسینسیۆی راگەیاند
یانەی ئاستۆن ڤیلای ئینگلیزی بەفەرمی گواستنەوەی مارکۆ ئاسینسیۆ یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بۆ ریزەکانی بە خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە راگەیاند.
هێرشبەرە 29 ساڵانەکەی پاریس سانجێرمان بە خواستن تا کۆتایی وەرز روودەکاتە ریزەکانی ئاستۆن ڤیلا، کە دوێنێ یانە ئینگلیزەکە گرێبەستی مارکۆس راشفۆردیشی راگەیاند.
-
ناپۆلی بە خواستن هێرشبەرێکی ئەیسی میلان دەگوازێتەوە
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، نوا ئۆفاۆر بە خواستن بەرامبەر 2 ملیۆن یۆرۆ روودەکاتە ریزەکانی ناپۆلی، یانە ئیتاڵییەکە دەتوانێت بەرامبەر 23 ملیۆن یۆرۆ لە کۆتایی ئەم وەرزە هێرشبەرە 24 ساڵانەکە بکاتە یاریزانی خۆی.
-
ئەکسێل دیساسی لە چێڵسی دەمێنێتەوە و ناچێتە تۆتێنهام
ئەکسێل دیساسی لە چێڵسی دەمێنێتەوە و ناچێتە تۆتێنهام هۆتسپێرس، جارێکی دیکە چوونی بۆ ریزەکانی ئەو یانە لەندەنییە رەتکردەوە.
سانتی ئۆنا رۆژنامەنووسی فەڕەنسی رایگەیاندووە، ئەکسێل دیساسی بە تەواوەتی چوونی بۆ تۆتێنهام رەتکردووەتەوە و ئەو دەتنیا دەیەوێت بچێتە ئاستۆن ڤیلا، لە چێڵسی دەمێنێتەوە.
-
تەواو؛ ئیسماعیل بن ناسڕ دەبێتە یاریزانی مارسێی
ئەیسی میلان و مارسێی لەبارەی ئیسماعیل بن ناسڕ گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی، ناوەڕاستکارە جەزائیرییەکە بە خواستن روودەکاتە ریزەکانی یانە فەڕەنسییەکە.
فابریس هاوکینس رۆژنامەنامەنووسی فەڕەنسی رایگەیاندووە، ئیسماعیل بن ناسڕ بەرامبەر ملیۆنێک یۆرۆ بە خواستن روودەکاتە ریزەکانی مارسێی، یانە فەڕەنسییەکە دەتوانێت کۆتایی وەرز بەرامبەر 12 ملیۆن یۆرۆ بن ناسڕ بکاتە یاریزانی خۆی، بەگوێرەی دەستکەوتەکانی دەکرێت 3 ملیۆن یۆرۆی دیکەش بچێتە سەر نرخی گرێبەستەکەی.
Ismaël Bennacer arrive à l’OM
Prêt payant d’1M€ + option d’achat de 12M€ + 3M de bonus.
Accord total entre le Milan AC et l’OM
— Fabrice Hawkins (@FabriceHawkins) February 3, 2025
-
چێڵسی گەڕانەوەی فۆفانای بۆ ریزەکانی راگەیاند
یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەفەرمی گەڕانەوەی داڤید فۆفانا هێرشبەری یانەکەی لە یانەی گۆزتەپەی تورکییەوە بۆ ریزەکانی راگەیاند، کە بە خواستن یانەکەی بەجێهێشتبوو.
هێرشبەرە کۆتدیڤوارییەکە 2023 پەیوەندی بە ریزەکانی چێڵسییەوە کرد و تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ بلووز هەیە، بە درێسی یانە تورکییەکە لە 9 یاری 2 گۆڵی کرد.
Chelsea forward David Fofana has been recalled from his loan spell at Goztepe S.K.
— Chelsea FC (@ChelseaFC) February 3, 2025
-
ئیسماعیل بن ناسڕ بە خواستن روودەکاتە مارسێی
ئۆڵیمپیک مارسێی فەڕەنسی لەگەڵ ئەیسی میلانی ئیتاڵی لەبارەی گواستنەوەی ئیسماعیل بن ناسڕ ناوەڕاستکاری جەزائیری گەیشتە رێککەوتن.
فابریس هاوکینس رۆژنامەنووسی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، ئیسماعیل بن ناسڕ بە خواستن روودەکاتە ریزەکانی مارسێی، بەندێک لە گرێبەستەکەی دەبێت بۆ ئەوەی یانە فەڕەنسییەکە یاریزانەکە بکڕێتەوە.
Le Milan AC a accepté la dernière offre (prêt avec OA) de l’OM comme révélé par @RMCsport
Les deux clubs doivent maintenant se dépêcher pour remplir formalités administratives afin que le milieu puisse signer à Marseille
Le joueur veut jouer pour l’OM pic.twitter.com/Vt0iBicHPS
— Fabrice Hawkins (@FabriceHawkins) February 3, 2025
-
ئایندهۆڤن لە گواستنەوەی بەرگریکارێکی مانچێستەر یونایتد نزیکبووەتەوە
جووست بلاوهۆف رۆژنامەنووسی هۆڵەندی ئاشکرایکردووە، ئایندهۆڤنی هۆڵەندی لە گواستنەوەی تایرێل مالاسیا بەرگریکاری مانچیستەر یونایتد نزیکبووەتەوە، بە خواستن تا کۆتایی وەرز دەیباتە ریزەکانی.
PSV gaat voor Malacia als nieuwe linksback.
Met collega @marcotimmer https://t.co/Xkg4aH4pK4
— Joost Blaauwhof (@joost_blaauwhof) February 3, 2025
-
پۆرتۆ بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی بارسێلۆنا هاتووەتە سەر هێڵ
پۆرتۆ دەیەوێت پابلۆ تۆرێ یاریزانی لاوی بارسێلۆنا بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام راهێنەری یانە کەتەلۆنییەکە دەیەوێت لە یانەکە بمێنێتەوە.
تۆنی خوانمارتی رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، پۆرتۆ دەیەوێت بۆ پڕکردنەوەی شوێنی نیکۆ گۆنزالێز کە روودەکاتە ریزەکانی مانچێستەر سیتی، گرێبەست لەگەڵ پابلۆ تۆرێ ناوەڕاستکاری 21 ساڵانی بارسێلۆنا واژۆ بکات، بەڵام هانزی فلیک راهێنەری بارسێلۆنا داوای کردووە لە بلاوگرانا بمێنێتەوە.
-
چێلسی لەگەڵ سانت ئیتیان لەبارەی گواستنەوەی ماتیس ئامۆگۆ گەیشتە رێککەوتن
سانتی ئۆنا رۆژنامەنووسی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەگەڵ سانت ئیتیانی فەڕەنسی گەیشتە رێککەوتن، ماتیس ئامۆگۆ ناوەڕاستکاری لاوی فەڕەنسی دەباتە ریزەکانی، بلووز لە بەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە فەڕەنسییە 15 ملیۆن یۆرۆ بە یانە فەڕەنسییەکە دەدات.
-
ماریۆ لێمینا پەیوەندی بە گاڵاتاسارای دەكات
ماریۆ لێمینا، یاریزانی گابۆنی یانەی وۆڵڤزی ئینگلیزی پەیوەندی بە گاڵاتاسارایەوە دەكات.
فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری خۆی ئاشكرایكرد، لێمینا بە خواستن و بە 2.5 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە گاڵاتاسارایەوە دەكات.
Mario Lemina will join Galatasaray on £2.5m loan from Wolves, green light from the player and here we go. pic.twitter.com/WfSbVq4NbR
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 3, 2025
-
نیکۆ گۆنزالێز بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی واژۆ بکات لە پۆرتوگاڵ پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت
ئێستا نیکۆ گۆنزالێز بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی واژۆ بکات لە پۆرتوگاڵ پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.
داڤید ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی بەنێوبانگی بەریتانی لە تۆڕی وەرزشی ئاتلەتیک ئاشکرایکردووە، ئێستا نیکۆ گۆنزالێز لە پۆرتوگاڵ پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی گرێبەستێکی درێژخایەن لەگەڵ مانچێستەر سیتی واژۆ بکات، کە بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ لە پۆرتوی پۆرتوگاڵییەوە روودەکاتە ریزەکانی سیتیزنس.
Nico Gonzalez undergoing medical in Portugal ahead of proposed #DeadlineDay move from Porto to Manchester City. Not fully done but #MCFC now closing in on #FCPorto midfielder; fee around €60m & long-term contract agreed for 23yo Spaniard @TheAthleticFC https://t.co/XBiHNoyMF8
— David Ornstein (@David_Ornstein) February 3, 2025
-
نیكۆ ئۆرێلی لە مانچێستەر سیتی دەمێنێتەوە
نیكۆ ئۆرێلی، یاریزانی لاوی ئینگلیزی یانەی مانچێستەر سیتی هەمان وڵات لە ریزەكانی یانەكەی دەمێنێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، نیكۆ ئۆرێلی لە ریزەكانی مانچێستەر سیتی دەمێنێتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە لایەن چێڵسیەوە گرنگییەكی زۆر بە گواستنەوەی دەدرا.
Nico O’Reilly stays at Manchester City despite strong interest from Chelsea in #DeadlineDay transfer. #MCFC would have demanded buy-back clause, which #CFC would not accept. City rate 19yo extremely highly + this avoids Cole Palmer repeat @TheAthleticFC https://t.co/UIX4W9PF0k
— David Ornstein (@David_Ornstein) February 3, 2025
-
عەلی جاسم یەکەم یاریی بە درێسی ئەلمێر سیتی هۆڵەندی کرد
ئەمڕۆ عەلی جاسم یەکەم یاریی بە درێسی ئەلمێر سیتی هۆڵەندی کرد، لە یارییەکی دۆستانە لە نیوەی دووەم بەشداریی کرد و بۆیەکەمجار درێسی یانە هۆڵەندییەکەی پۆشی.
عەلی جاسم بە خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە لە کۆمۆی ئیتاڵییەوە پەیوەندیی بە ریزەکانی ئەلمێر سیتی هۆڵەندییەوە کرد، وابڕیارە یەکشەممە ئەلمێر سیتی لە خولی نایابی هۆڵەندا رووبەڕووی ئۆترێخت ببێتەوە و خیسوس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بۆ چاودێریکردنی زیدان ئیقبال و عەلی جاسم لەو یارییە ئامادە دەبێت.
Bij @AlmereCityFC mag de Irakees Ali Jasim, die onlangs gehuurd werd van Serie club Como, zijn officieuze debuut maken in de 2e helft
pic.twitter.com/RYCuoNRpMv
— Martijn de Groot (@MdeGrootOF) February 3, 2025
-
بایرن میونشن بەفەرمی گرێبەستی مانوێل نۆیەری نوێکردەوە
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەفەرمی گرێبەستی مانوێل نۆیەر كاپتن و گۆڵپارێزی یەكەمی یانەكەی تاوەکو هاوینی 2026 نوێكردەوە.
-
دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە ئەڵمانیا داخرا
دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە ئەڵمانیا داخرا.
یانەکانی ئەڵمانیا لە مێرکاتۆی ئەم زستانە 62 یاریزانی نوێیان گواستەوە ریزەکانیان، 157 ملیۆن یۆرۆیان لە کڕینی یاریزانان خەرجکرد، 54 یاریزانیان بەڕێکرد و 125 ملیۆن یۆرۆیان دەستکەوت.
-
فەرمی؛ فیۆرێنتینا یاریزانێكی گواستەوە ریزەكانی
یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵی گواستنەوەی نیكۆلۆ زانیۆلۆ یاریزانی ئیتاڵی یانەی ئاتاڵانتای هەمان وڵاتی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
زانیۆلۆ بە خواستن و تاوەكو كۆتایی وەرز پەیوەندی بە فیۆرێنتیناوە دەكات.
Nicoló è Viola
#forzaviola #fiorentina pic.twitter.com/2eXyTROm1v
— ACF Fiorentina (@acffiorentina) February 3, 2025
-
تەواو؛ ئەستێرەیەک پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە دەكات
جواو فێلیكس، ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی چێڵسی ئینگلیزی پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە دەكات.
جواو فێلیكس لە هاوینی ساڵی 2024 لە ریزەكانی ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بە بەهای 52 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد.
گرێبەستەكەی یاریزانە 25 ساڵانەكە لەگەڵ چێڵسی لە هاوینی ساڵی 2031 بەسەردەچێت.
-
فەرمی؛ لایپزیگ هێرشبەرێكی گواستەوە ریزەكانی
یانەی لایپزیگی ئەڵمانی تیدیام گۆمیس هێرشبەری فەڕەنسی یانەی كانی هەمان وڵاتی گواستەوە ریزەكانی.
گۆمیس بە گرێبەستێك تاوەكو 2029 پەیوەندی بە لایپزیگەوە كرد.
Französisches Top-Talent für RB Leipzig
Wir verpflichten Tidiam #Gomis von @SMCaen
Der französische U19-Nationalspieler hat bei den Roten Bullen einen Vertrag bis 2029 unterzeichnet und wird die Rückennummer
tragen
Willkommen in Leipzig, Tidiam
— RB Leipzig (@RBLeipzig) February 3, 2025
-
تەواو؛ جواو فێلیكس پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە دەكات
جواو فێلیكس، ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی چێڵسی ئینگلیزی پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە دەكات.
بە گوێرەی زانیارییەكانی دی مارزیۆ جواو فێلیكس بە خواستن و تاوەكو كۆتایی وەرز پەیوەندی بە ریزەكانی میلانەوە دەكات.
I dettagli: https://t.co/rZTRCDuCJY
— Gianluca Di Marzio (@DiMarzio) February 3, 2025
-
فەرمی؛ ئەیسی میلان گواستنەوەی هێرشبەرێکی لە هۆڵەنداوە راگەیاند
ئەیسی میلان بەفەرمی گواستنەوەی سانتیاگۆ خیمینێز هێرشبەری مەکسیکی لە فاینۆرد رۆتێردامی هۆڵەندییەوە بۆ ریزەکانی راگەیاند.
یانەی ئەیسی میلان بەفەرمی گرێبەستی سانتیاگۆ خیمینێز هێرشبەری مەکسیکی بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو بەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ راگەیاند، ئەو هێرشبەرە 24 ساڵانە تاوەکو هاوینی 2029 درێسی رۆسۆنێری دەپۆشێت.
خیمینێز لە ئەیسی میلان درێسی ژمارە 7 دەپۆشێت و لە پاشکۆی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یانەی پێشووی دەبێتەوە.
-
تەواو؛ مانچێستەر سیتی ئەستێرەیەکی دیکە دەگوازێتەوە
مانچێستەر سیتی گرێبەستی نیکۆ گۆنزالێزی یەکلایی کردەوە.
رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و مانچێستەر سیتی گرێبەستی نیکۆ گۆنزالێز، ئەستێرەی پۆرتۆی یەکلایی کردووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، مانچێستەر سیتی لەبەرامبەر گواستنەوەی ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ بە پۆرتۆ دەدات.
-
دواجار یانەیەکی لە پرێمەرلیگ دۆزییەوە؛ ماتیس تێل بەرەو ئینگلتەرا بەڕێکەوت
ماتیس تێل بەرەو ئینگلتەرا بەڕێکەوت و بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی ئەڵمانیا پەیوەندی بە تۆتێنهام هۆتسپێرس دەکات.
فلۆریان پلێتینبێرگ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئەڵمانی و پەیامنێری کەناڵی سکای سپۆرتسی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، ماتیس تێل هێرشبەری بایرن میونشنی ئەڵمانی بەرەو ئینگلتەرا بەڕێکەوت، بە خواستن تا کۆتایی وەرز پەیوەندی بە ریزەکانی تۆتێنهام هۆتسپێرسەوە دەکات.
-
تەواو؛ بەهرەمەندێکی گۆڵکار پەیوەندی بە وێستهام یونایتد دەکات
وێستهام یونایتد لەگەڵ برایتن هۆڤ ئالبیۆن لەسەر گواستنەوەی ئیڤان فێرگسن رێککەوت و فەرمی گواستییەوە.
وێستهام تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە، ئیڤان فێرگسن، هێرشبەری ئایرلاندی دەگوازێتەوە ریزەکانی، وەکو هەوڵێک بۆ راستەڕێکردنەوەی ئەنجامەکانی یانەکە.
-
هەولێر بەفەرمی گرێبەستی رێبین سولاقای راگەیاند
یانەی هەولێر بەفەرمی گرێبەستی رێبین سولاقا بەرگریکاری هەڵبژاردەی عێراقی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
سولاقا سەرەتای ساڵی رابردوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی سیئۆلی کۆریای باشوور کرد و هاوینی رابردوو روویکردە ریزەکانی یانەی شافهاوزنی سویسڕی، لە جام و خولی پلەدووی سویسڕا 10 یاریی بە درێسی ئەو یانە سویسڕییە کرد و سەرەتای ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانە سویسڕییە کۆتایی هات و بێ یانە بوو.
-
دۆرتموند ناوەڕاستکارێکی گواستەوە
بۆڕووسیا دۆرتموند لە کۆتا رۆژی مێرکاتۆی زستانە چالاکە و ناوەڕاستکارێکی گواستەوە.
زەردەواڵەکانی ئەڵمانیا بەفەرمی گواستنەوەی دانیێل سڤێنسنی ناوەڕاستکاری سویدییان راگەیاند.
-
لیۆن یاریزانێکی میلانی دەوێت
ئۆڵێمپیک لیۆن ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئیسماعیل بن ناسڕ پێشکەشی میلان دەکات.
لیۆن دەیەوێت بە خواستن بن ناسڕ تاوەکو کۆتایی وەرز بگوازێتەوە، بڕگەیەک لە گرێبەستەکە بۆ گواستنەوەی هەمیشەیی بەبڕی 10 ملیۆن پاوەند جێگیر دەکرێت.
-
ئەستێرە لاوەکەی لیڤەرپوول دەچێتە سەندرلاند
جەیدن دانس، ئەستێرەی لاوی لیڤەرپوول گەیشتە سەندرلاند و خەریکی پشکنینی پزیشکییە.
بلاک کاتس تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە دانس بە خواستن دەگوازێتەوە.
سەندرلاند رکابەری بلاکبێرن و هاڵ سیتی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە دەکرد.
-
ئیپسویچ تاون گۆڵپارێزێک دەگوازێتەوە
ئیپسویچ تاون گۆڵپارێزی وێست بڕۆمیچ ئالبیۆنی گواستەوە.
سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئەلێکس پاڵمەر، خەریکی پشکنینی پزیشکییە لە ئیپسویچ و پاش کەمێکی دیکە گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.
-
هەموو شتێک بزانە؛ وردەکاری 72 کاتژمێری پڕ لە ‘نەخێر’ی تۆتنهام
تۆتنهام 72 کاتژمێری زۆر سەختی بەڕێکردووە و چەندین ئۆفەری بۆ گواستنەوەی یاریزانان رەتکراونەتەوە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا، تایمڵاینی دوا 72 کاتژمێری تۆتنهام بەسادەیی دەخاتەڕوو.
درێژەی بابەت…
هەموو شتێک بزانە؛ وردەکاری 72 کاتژمێری پڕ لە ‘نەخێر’ی تۆتنهام
-
وۆڵڤز یاریزانێکی لیگ وەن دەگوازێتەوە
وۆڵڤز لەگەڵ رێمس لەسەر گواستنەوەی مارشاڵ مونتێسی رێککەوت.
سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، کۆی تێچووی گرێبەستەکە دەگاتە 16 ملیۆن پاوەند. لە چەند رۆژی رابردوودا، وۆڵڤز ئیمانوێل ئاگبادۆی لە رێمس گواستەوە و پێدەچێت پەیوەندی بازرگانییان فراوانتر بکەن.
-
دۆرتموند لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی فەڕەنسا سوورە
بۆڕووسیا دۆرتموند هیوای بە گواستنەوەی رەیان شەرقی، ئەستێرەی ئۆڵێمپیک لیۆن ماوە و گفتوگۆکان دەباتە ئاستێکی دیکە.
فابریس هۆکینس، رۆژنامەنووسی رادیۆی مۆنتی کارلۆ بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای رەتکردنەوەی ئۆفەری یەکەم، کەچی دۆرتموند لە گفتوگۆکان نەکشاوەتەوە.
درێژەی بابەت…..
-
ئارسیناڵ بە تەواوی لە گواستنەوەی ئەستێرەیەک کشایەوە
ئارسیناڵ بڕیاریداوە گفتوگۆکان لەگەڵ بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی ماتیس تێل کۆتایی پێبهێنێت.
سکای دۆچلاند بڵاویکردووەتەوە، بەم دۆخەی ئێستا ئارسیناڵ گرێبەست لەگەڵ تیل ناکات.
-
وێستهام گرێبەستی خواستنی یاریزانێکی هەڵوەشاندەوە
وێستهام یونایتد بە فەرمی گرێبەستی خواستنی جەیمس وارد پڕۆوسی لەگەڵ نۆتینگهام فۆڕێست هەڵوەشاندەوە.
گراهام پۆتەر، راهێنەری وێستهام لە سەرەتای دەستبەکاربوونی داوای گەڕانەوەی پڕۆوسی کردووە.
West Ham United can confirm James Ward-Prowse has returned to the Club
— West Ham United (@WestHam) February 3, 2025
-
چارەنووسی ئێنکونکو رووندەبێتەوە
کریستۆفەر ئێنکونکو لە چێڵسی دەمێنێتەوە، سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن بایرن میونشن و مانچێستەر یونایتد.
ئەمشەو چێڵسی بەرامبەر وێستهام یونایتد یاریی دەکات، سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، هیچ ئاماژەیەک بۆ چوونەدەرەوەی ئێنکونکو لە ستامفۆرد بریج نییە.
-
ئەستێرەی پێشووی لێستەر سیتی بووە یاریزانی میدلزبڕۆ
کێڵێچی ئیهیناچۆ پشکنینی پزیشکی لە میدلزبڕۆ تێپەڕاند.
ئەستێرەی پێشووی سێڤییا و لێستەر سیتی، بەخواستن تاوەکو کۆتایی وەرز یاری بۆ بۆڕۆ دەکات.
میدلزبڕۆ مافی گواستنەوەی هەمیشەیی یاریزانەکەی هەیە.
-
لیڤەرپوول رێگە بە چوونە دەرەوەی لاوەکانی نادات
جەیمس مەککۆنێڵ لە لیڤەرپوول دەمێنێتەوە.
یاریزانی تەمەن 20 ساڵ، سەرنجی چەندین یانەی چامپیۆنشیپی راکێشاوە.
ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول بڕیاریداوە مەککۆنێڵ لە لیستی یەکەمی تیمەکەی بهێڵێتەوە.
-
دانس بووەتە ئامانجی یانەکانی چامپیۆنشیپ
سەندرلاند بەفەرمی پرسیاری دۆخی جەیدن دانس لە لیڤەرپوول دەکات.
یانەکەی چامپیۆنشیپ دەیەوێت بەخواستن یاریزانە 19 ساڵییەکە تاوەکو کۆتایی وەرز بگوازێتەوە.
بلاکبێرن و هاڵ سیتی رکابەری سەندرلاند لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە دەکەن.
-
کریستاڵ پاڵاس ئۆفەرێکی گەورەی تۆتنهام رەتدەکاتەوە
کریستاڵ پاڵاس ئۆفەرێکی فەرمی تۆتنهام بۆ گواستنەوەی مارک گێی رەتدەکاتەوە.
رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، کریستاڵ پاڵاس ئۆفەرێکی گەورەی تۆتنهامی بۆ گواستنەوەی مارک گێی بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رەتدەکاتەوە و ئامادە نییە لەم زستانە دەستبەرداری ببێت.
-
مانچێستەر سیتی ئەستێرەیەکی پۆرتۆ دەگوازێتەوە
مانچێستەر سیتی هیواخوازە لە دوا رۆژی گواستنەوەی یاریزاناندا نیکۆ گۆنزالێز، ئەستێرەی پۆرتۆ بگوازێتەوە.
گفتوگۆکانی نێوان هەردوو یانە بەردەوامن و تاوەکو ئێستا لەسەر بڕی گواستنەوەکە رێکنەکەوتوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، مان سیتی ئامادەیە 42 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی گۆنزالێز خەرج بکات.
-
فەرمی؛ برایتن هێرشبەرێکی ئاست بەرز دەگوازێتەوە
برایتن لە دواڕۆژی بازاڕی گواستنەوەی زستانە هێرشبەرێکی ئاست بەرزی یۆنانی دەگوازێتەوە.
ماڵپەڕی فەرمی بڕایتن بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ ستێفانۆس تزیماس، هێرشبەری یۆنانی گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستێکی درێژخایەنیان لەگەڵی واژۆ کردووە.
تێچووی گرێبەستەکە 22 ملیۆن پاوەندە. ستێفانۆس بەشێوەی خواستن تاوەکو هاوینی داهاتوو لە ئەڵمانیا دەمێنێتەوە و لە کۆتایی وەرزەکە پەیوەندی بە بڕایتن دەکات.
-
ریال مەدرید یاریزانی دیکە ناگوازێتەوە
مێرکاتۆی زستانە بۆ ریال مەدرید کۆتایی هاتووە و یاریزانی دیکە ناگوازێتەوە.
رادیۆی کادێنا سێر بڵاویکردووەتەوە، بەدرێژایی مێرکاتۆی هاوینی رابردوو و مێرکاتۆی ئەم زستانەش کارلۆ ئانچێلۆتی داوای گواستنەوەی یاریزانێکی دڵی بەرگری کردووە بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێز داواکەی رەتکردووەتەوە.
-
ئاندرێ سیلڤا لایپزیگی جێهێشت
بەشێوەیەکی فەرمی ئاندرێ سیلڤای پۆرتوگالی لایپزیگی جێهێشت و پەیوەندی بە ڤێردێر برێمن کرد.
گرێبەستەکە بەشێوەی خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز دەبێت و بژاردەی بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستەکەی لەگەڵدا نییە.
-
جواو فێلیکس یانەی داهاتووی دیایکرد
جواو فێلیکس رووناکی سەوزی بۆ ئەیسی میلان هەڵکرد
رۆژنامەنووسی سکای ئیتاڵیا جیانلوکا دی مارزیۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەیسی میلان و جواو فێلیکس سەرقاڵی گفتوگۆن، ئەستێرە پۆرتوگالییەکە رەزامەندی دەربریووە پەیوەندی بە میلان بکات و لە چەند کاتژمێری داهاتوو چارەنووسی یەکلایی دەکرێتەوە.
ئاستۆن ڤێلاش کێبڕکێی گواستنەوەی یاریزانەکە دەکات. بەڵام جواو بڕیاریدوە پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەکە بکات.
-
وادەی داخرانی دەرگای بازاڕی گواستنەوەی زستانە
ئەمڕۆ کۆتا رۆژی مێرکاتۆی زستانەیە و لە پێنج خولە بەهێزەکە دەرگای بازاڕی گواستنەوە دادەخرێت.
◉ لە ئەڵمانیا کاتژمێر 7:00PM بەکاتی هەولێر دادەخرێت.
◉ لە فەرەنسا کاتژمێر 12:00AM بەکاتی هەولێر دادەخرێت.
◉ لە ئیسپانیا کاتژمێر 1:00AM بەکاتی هەولێر دادەخرێت.
◉ لە ئیتالیا کاتژمێر 1:00AM بەکاتی هەولێر دادەخرێت.
◉ لە ئینگلتەرا کاتژمێر 2:00AM بەکاتی هەولێر دادەخرێت. -
وێستهام یونایتد یاریزانێکی گەڕاندەوە
نۆتینگهام بە داواکەی وێستهام یونایتد بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی خواستنی جەیمس وارد پڕۆوس رازیبوو.
پڕۆوس لەوەتەی کۆتاییەکانی مانگی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی رابردووەوە، تەنیا بەشداری سێ یاریی کردووە.
هەرچەندە بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی خواستن لەنێو گرێبەستەکەدا نەبوو، بەڵام هەردوولا رێککەوتن و پڕۆوس دەگەڕێتەوە قەڵای لەندەن.
-
چاوەکان لەسەر یاریگای ئیماڕاتن
لە دواڕۆژی گواستنەوەی یاریزاناندا، زۆرترین چاوەکان لە یاریگای ئیماڕاتن.
کەتیبەکەی میکێل ئارتێتا دەیەوێت هێرشبەرێک بگوازێتەوە.
-
دۆرتموند ئەستێرەیەکی چێڵسی دەگوازێتەوە
بۆڕووسیا دۆرتموند و چێڵسی لەسەر گواستنەوەی کارنێی چوکوێمێکا رێککەوتن.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، درەنگانێکی شەوی رابردوو، دوای رێککەوتنی هەردوو یانە، چوکوێمێکا گەشتی دۆرتموندی کرد و ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی دەکات.
چوکوێمێکا، ناوەڕاستکاری ئینگلیزی بەخواستن و تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە یاریی بۆ زەردەواڵەکانی ئەڵمانیا دەکات.
-
برایتن هێرشبەرێکی ئاست بەرزی یۆنانی دەگوازێتەوە
برایتن نایەوێت دواڕۆژی بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بەبێ چالاکی بەڕێبکات.
سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ستێفانۆس تزیماس، هێرشبەری یۆنان لە پەیوەندیکردن بە برایتن نزیکە.
تزیماس، هێرشبەری پاوک سالۆنیکی یۆنانییە و ئێستا بە خواستن یاریی بۆ نورنبێرگ دەکات. بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان هەردوو یانەکە بێت، نورنبێرگ بڕگەی گواستنەوەی هەمیشەیی یاریزانەکەی چالاک کردووە و دەیەوێت دەستبەجێ دەستبەرداری ببێت و قازانجی دارایی لە گواستنەوەکە بکات.
-
مانچێستەر یونایتد چاوی بڕیوەتە هێرشبەرێکی لاوی پرێمەرلیگ
مانچێستەر یونایتد چووەتە نێو کێبڕکێیەکانی گواستنەوەی هێرشبەرێکی ئیپسویچ تاون.
رۆژنامەی ئێکسپرێس بڵاویکردووەتەوە، مان یونایتد ململانێی گواستنەوەی لیام دێلاپ، هێرشبەری ئیپسویچ تاون دەکات، ئەمەش دوای هاوڕابوونی روبن ئامۆریم، راهێنەر و بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە.
-
کاپتنی پێشووی لیڤەرپوول وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە
لە ماوەی رابردوو دەنگۆی زۆر لەبارەی گواستنەوەی هێندەرسن بۆ مۆناکۆ بڵاوکرانەوە، بەڵام کاپتنی یانەکەی پایتەخت، بە توندی وەڵامی دەنگۆکانی دایەوە.
-
فێلیکس بووەتە ئامانجی دوو گەورەی ئەوروپا
جواو فێلیکس، ئەستێرەی چێڵسی بووەتە جێی سەرنجی دوو یانەی گەورەی ئەوروپا.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، یانەکانی ئەیسی میلان و ئاستۆن ڤیلا هەوڵی جیدییان بۆ گواستنەوەی فێلیکس دەستپێکردووە.
-
چیلوێڵ ماڵئاوایی لە چێڵسی دەکات
بێن چیلوێڵ، بەرگریکاری چێڵسی ئەمڕۆ یانە لەندەنییەکە جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەکی باشووری پایتەختی بەریتانیا دەکات.
-
جۆرجینیۆ ماڵئاوایی لە ئارسیناڵ دەکات
جۆرجینیۆ، ناوەڕاستکاری ئارسیناڵ نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ فلامێنگۆ.
سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، جۆرجینیۆ ئامادەیە پەیوەندی بە یانە بەڕازیلییەکەوە بکات و لەوانەیە گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو واژۆ بکات.
گرێبەستی جۆرجینیۆ لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت و ئێستا ئازادە گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەک بکات.
-
نیوکاسڵ و یوڤێنتوس لەسەر کێڵی رێککەوتن
نیوکاسڵ یونایتد بە ئۆفەری یوڤێنتوس بۆ گواستنەوەی ڵۆید کێڵی رازیبووە، بەو مەرجەی هاوینی داهاتوو بەبڕی 20 ملیۆن پاوەند، گرێبەستەکە بکاتە هەمیشەیی.
کێڵی تاوەکو کۆتایی وەرز بە خواستن یاریی بۆ یوڤێنتوس دەکات و ئێستا لەڕێگەیە بۆ تورین، ئیتاڵیا.
کێڵی لە هاوینی رابردوودا بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بە نیوکاسڵ یونایتدەوە کرد و تەنیا چوار یاریی لەم وەرزەدا کردووە.
-
دانا کامەران چارەنووسی خۆی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا ئاشکرا دەکات
دانا کامەران هێرشبەری هەولێر رۆیشتنی لە هەولێر راگەیاندووە و چاوەڕوانی مافی دەستبەرداربوونەکەی دەکات.
دانا کامەران چارەنووسی خۆی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا ئاشکرا دەکات
-
قوە جەوییە دوو ئۆفەری دهۆکی بۆ فرۆشتنی هیران ئازاد رەتکردووەتەوە
قوە جەوییە دوو ئۆفەری دهۆکی بۆ فرۆشتنی هیران ئازاد رەتکردووەتەوە، یانەکەی بەغدا ئامادە نییە دەستبەرداری یاریزانە کوردەکەی بێت.
تایبەت بە یاریگا؛ قوە جەوییە دوو ئۆفەری دهۆکی بۆ فرۆشتنی هیران ئازاد رەتکردووەتەوە
-
رێبین سولاقا بووە یاریزانی هەولێر
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، رێبین سولاقا گرێبەستێکی تاوەکو کۆتایی وەرز لەگەڵ یانەی هەولێر واژۆ کردووە.
-
ئێڤەرتن یاریزانێکی بەڕازیلی دەگوازێتەوە
کارلۆس ئالکاراز، یاریزانی فلامێنگۆ خەریکە پشکنینی پزیشکی لە ئێڤەرتن دەکات.
یاریزانی 22 ساڵان بە خواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە دەبێتە جەنگاوەرێکی نوێی کەتیبەی دەیڤد مۆیس، بە رەزامەندی هەردوولا دەکرێ گرێبەستەکەی بکرێتە هەمیشەیی.
ئالکاراز دوو وەرز بە خواستن یاریی بۆ ساوسامتن کرد و هاوینی ساڵی 2023 بە خواستن پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە کرد.
یاریزانە بەڕازیلییەکە لە هاوینی رابردوودا، پەیوەندی بە فلامێنگۆوە کرد.
-
وێستهام هێرشبەرێکی دیکەی دەوێت
گفتوگۆکانی نێوان وێستهام یونایتد و لۆریان بۆ گواستنەوەی ئێلی جونیۆر کرۆپی بەردەوامن.
یانەکەی باکووری رۆژهەڵاتی لەندەن، ئۆفەرێکی بەبڕی 35 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی جونیۆر کرۆپی پێشکەشی لۆریان کردووە.
-
فەرمی؛ مانچێستەر یونایتد بەرگریکارێکی نێودەوڵەتی دانیمارکی گواستەوە
مانچێستەر یونایتد بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ پاتریک دۆرگو، بەرگریکاری نێودەوڵەتی دانیمارک و لێچی واژۆکرد.
دۆرگو، بەرگریکاری دانیمارکی و لێچی، بەشداری لە یاریی شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر پارما نەکرد، کە بەسەرکەوتنی تیمەکەی 3-1 تەواوبوو.
فەرمی؛ مانچێستەر یونایتد بەرگریکارێکی نێودەوڵەتی دانیمارکی گواستەوە
Announcing Patrick Dorgu
The Denmark international signs until June 2030, with the option for a further year!
#MUFC
— Manchester United (@ManUtd) February 2, 2025
-
بۆرسەی یانەی زاخۆ؛ تەواوی گواستنەوەکانی مێرکاتۆی زستانە
رۆژی چوارشەممە (5ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2025) دەرگای بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە عێراق دادەخرێت، تۆڕی وەرزشی یاریگا گرێبەستە واژۆکراوەکان و تەواوی جموجۆڵەکانی یانەکانی کوردستان لە مێرکاتۆی زستانە بڵاودەکاتەوە.
زاخۆ لە مێرکاتۆی زستانە گرێبەستی لەگەڵ پێنج یاریزانی نوێ واژۆکردووە، ئالیو ئادەم هێرشبەری نایجیری لە لیبیاوە گواستەوە ریزەکانی، گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزانی کوردیش واژۆ کردووە، ژیلوان حەمەد و ئەحمەد یاسین و لاس هەمەوەند درێسی زاخۆ دەپۆشن، هادی ساڵح لە سویدەوە پەیوەندی بە ریزەکانی سوور و سپیپۆشەکان کردووە.
-
بۆرسەی یانەی هەولێر؛ تەواوی گواستنەوەکانی مێرکاتۆی زستانە
رۆژی چوارشەممە (5ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2025) دەرگای بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە عێراق دادەخرێت، تۆڕی وەرزشی یاریگا گرێبەستە واژۆکراوەکان و تەواوی جموجۆڵەکانی یانەکانی کوردستان لە مێرکاتۆی زستانە بڵاودەکاتەوە.
هەولیر لە مێرکاتۆی زستانە تاوەکو ئێستا گرێبەستی لەگەڵ چوار یاریزانی نوێ واژۆکردووە، یانەکەی قەڵاومنارە گرێبەستی لەگەڵ فڕانک سێدریک هێرشبەری کامیرۆنی یانەی گەرمە واژۆکرد کە هاوینی رابردوو نەیتوانی لە زاخۆوە بیگوازێتەوە ریزەکانی.
-
ریال مەدرید هیچ یاریزانێک ناگوازێتەوە
رۆژنامەی مارکا دووپاتیدەکاتەوە، سەرەڕای دۆڕانی یارییەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر ئیسپانیۆل، ریال مەدرید هیچ یاریزانێک ناگوازێتەوە.
کەمتر لە 48 کاتژمێر بۆ داخرانی بازاڕی گواستنەوەکانی زستانە ماوە، یانەکان خەریکە کار لەسەر پڕکردنەوەی بۆشاییەکان دەکەن، بەڵام ریال مەدرید هیچ یاریزانێک ناگوازێتەوە.
-
بۆرسەی یانەی دهۆک؛ تەواوی گواستنەوەکانی مێرکاتۆی زستانە
رۆژی چوارشەممە (5ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2025) دەرگای بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە عێراق دادەخرێت، تۆڕی وەرزشی یاریگا گرێبەستە واژۆکراوەکان و تەواوی جموجۆڵەکانی یانەکانی کوردستان لە مێرکاتۆی زستانە بڵاودەکاتەوە.
یانەی دهۆک لە مێرکاتۆی زستانە تاوەکو ئێستا چوار گرێبەستی وواژۆ کردووە، مارلۆن دۆس سانتۆس و لوکاس تورسی یاریزانانی بەڕازیلی لە ئەمریکاوە گواستەوە ریزەکانی و ئەو دوو یاریزانە هەرزوو چوونە پێکهاتەی سەرەکی هەڵۆیەکانی بادینان، مستەفا عوەیێد لە سویدەوە پەیوەندی بە دهۆک کرد، ئیبراهیم غازیش لە زەوڕاوە جارێکی دیکە گەڕایەوە ریزەکانی دهۆک، لەکاتێکدا نەورۆز زۆر بەهێزەوە بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە کوردە لەسەر هێڵ بوو.
-
بۆرسەی یانەی نەورۆز؛ تەواوی گواستنەوەکانی مێرکاتۆی زستانە
رۆژی چوارشەممە (5ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2025) دەرگای بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە عێراق دادەخرێت، تۆڕی وەرزشی یاریگا گرێبەستە واژۆکراوەکان و تەواوی جموجۆڵەکانی یانەکانی کوردستان لە مێرکاتۆی زستانە بڵاودەکاتەوە.
یانەی نەورۆز لە مێرکاتۆی زستانە بە راهێنەرایەتی قەحتان جەسیر چەند گۆڕانکارییەکی لە پێکهاتەکەی کردووە، یانەکەی سلێمانی تاوەکو ئێستا نۆ یاریزانی نوێی گواستووەتەوە ریزەکانی و دەستبەرداری شەش یاریزانیش بووە، پێشبینی دەکرێت نەورۆز دوو گرێبەستی دیکەش واژۆ بکات و لە چەند کاتژمێری داهاتوو رایانبگەیەنێت.
-
ئاستۆن ڤیلا خەریکی تەواوکردنی گواستنەوەی راشفۆردە
ئاستۆن ڤیلا خەریکە گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد لە مانچێستەر یونایتدەوە تەواو دەکات.
گرێبەستەکە بەخواستنە و ئاستۆن ڤیلا دەتوانێت گرێبەستەکە لەکۆتایی وەرز بکاتە هەمیشەیی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، ئاستۆن ڤیلا 75%ی مووچە و خەرجییەکانی راشفۆرد لە ئەستۆ دەگرێت و لە ئەگەری ئاست بەرزی راشفۆرد، رێژەکە بۆ 90% بەرزدەبێتەوە.
مان یونایتد هەمان رەشنووسی گرێبەستی چوونە دەرەوەی جەیدن سانچۆ بۆ بۆڕووسیا دۆرتموند و ئانتۆنی بۆ ریال بێتیس دووبارەکردەوە.
-
فەرمی؛ تۆرینۆ یاریزانێکی چێڵسی گواستەوە
تۆرینۆ گرێبەستی لەگەڵ سێسارێ کاسادێی، ناوەڕاستکاری چێڵسی واژۆکرد.
سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، تۆرینۆ و چێڵسی لەسەر گواستنەوەی کاسادێی بەبڕی 12.5 ملیۆن پاوەند رێککەوتوون. هەرچەندە یاریزانەکە لە لازیۆ نزیکبوو، بەڵام ئۆفەرەکەی تۆرینۆ لەڕووی داراییەوە باشتربوو.
Cesare Casadei
10 gennaio 2003, Ravenna
Centrocampista, Torino Football Club pic.twitter.com/UVfwmoXZaf— Torino Football Club (@TorinoFC_1906) February 2, 2025
-
تۆتنهام هۆتسپێر بە ڤیدیۆیەک گواستنەوەی دانسۆی ئاشکرا کرد
کێڤن دانسۆ درێسی تۆتنهامی بەرزکردەوە Introducing Kevin Danso. pic.twitter.com/P7hl5Dejlj
— Tottenham Hotspur (@SpursOfficial) February 2, 2025
-
فەرمی؛ تۆتنهام هاوڕێی نزیکی بەرگریکارێکی مانچێستەر سیتی دەگوازێتەوە
تۆتنهام لە دوا رۆژی مێرکاتۆی زستانەدا، بەرگریکارێکی نەمسایی گواستەوە ریزەکانی.
دوای شکستهێنانی سپێرز لە گواستنەوەی فیکایۆ تۆمۆری، بەرگریکاری میلان، سەرەڕای رێککەوتنی هەردوو یانەکە، تەواوی سەرنجی لەسەر کێڤن دانسۆ، بەرگریکاری لانسی فەڕەنسی دانا.
فەرمی؛ تۆتنهام هاوڕێی نزیکی بەرگریکارێکی مانچێستەر سیتی دەگوازێتەوە
-
ئایندهۆڤن کۆتایی بەهیواکانی وێستهام یونایتد هێنا
ریکاردۆ پێپی، تاوەکو هاوینی ساڵی 2030 گرێبەستەکەی لەگەڵ ئایندهۆڤن نوێکردەوە و کۆتایی بە هیواکانی وێستهام یونایتد هێنا.
وێستهام یونایتد ئۆفەرێکی بەبڕی 21 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئەمریکییەکە پێشکەشکردبوو، بەڵام یانە هۆڵەندییەکە ئۆفەرەکەی رەتکردەوە.
پێپی لە یاریی بەرامبەر لیڤەرپوول، چامپیۆنزلیگ -
وێستهام هێرشبەرێک دەگوازێتەوە
وێستهام یونایتد و برایتن لەسەر گواستنەوەی ئیڤان فێرگسن رێککەوتن.
سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، وێستهام تاوەکو کۆتایی وەرز، فێرگسن دەگوازێتەوە.
تەواو؛ وێستهام یونایتد هێرشبەرێکی دیاری پرێمەرلیگ دەگوازێتەوە
-
گواستنەوەی بەرگریکارێکی مانچێستەر یونایتد شکستیهێنا
گواستنەوەی تیرێل ماڵاسیا لە مانچێستەر یونایتدەوە بۆ بێنفیکا شکستیهێنا.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، بێنفیکا ئامادەبوو ماڵاسیا بەخواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە بگوازێتەوە، بەڵام گفتوگۆی نێوان هەردوو یانەکە بێئەنجام بوو.
-
بۆرسەی ئاستۆن ڤیلا؛ تیمەکەی بیرمینگهام دوو ئەستێرەی گەورە دەگوازێتەوە
ئاستۆن ڤیلا لەگەڵ پاریس سانجێرمان لەسەر گواستنەوەی مارکۆ ئاسێنسیۆ رێککەوت.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ئاستۆن ڤیلا ئامادەیە تەواوی مووچەی نیوەی ئەم وەرزەی ئاسێنسیۆ لەئەستۆ بگرێت و تاوەکو کۆتایی وەرز بەخواستن دەیگوازێتەوە.
دەمێکە یونای ئێمری، راهێنەری ئاستۆن ڤیلا بە تواناکانی ئاسیسنیۆ سەرسامە و لەم مێرکاتۆیەدا، هانی یانەکەیدا، تاوەکو بەخواستن بیگوازنەوە.
بۆرسەی ئاستۆن ڤیلا؛ تیمەکەی بیرمینگهام دوو ئەستێرەی گەورە دەگوازێتەوە
-
یوڤێنتوس بەرگریکارێکی پرێمەرلیگ دەگوازێتەوە
یوڤێنتوس نایەوێت داخستنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەبێ گواستنەوەی هیچ یاریزانێک دابخات.
لە سەرەتای بازاڕی گواستنەوەکاندا، یوڤێنتوس هەوڵی زۆری بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکدا، بەڵام تاوەکو ئێستا لە گفتوگۆکانیدا سەرکەوتوو نەبووە.
-
بۆرسەی مانچێستەر یونایتد؛ لە دوا رۆژی گواستنەوەکاندا کێ دەگوازێتەوە؟
لە دوا رۆژی گواستنەوەی یاریزاناندا، مانچێستەر یونایتد چاوی لە بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنە.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس ئاشکرایدەکات، مانچێستەر یونایتد چاوی بڕیوەتە لیۆن بەیڵی، بەرگریکاری ئاستۆن ڤیلا، بەڵام هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەنراوە.
گفتوگۆکانی گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد لە مان یونایتدەوە بۆ ئاستۆن ڤیلا لە دوا قۆناخدایە، بەڵام پێدەچێت مان یونایتد هەوڵی قۆستنەوەی کات و دۆخەکە بکات و بەیڵی بکاتە بەشێک لە رێککەوتنی نێوانیان.
بۆرسەی مانچێستەر یونایتد؛ لە دوا رۆژی گواستنەوەکاندا کێ دەگوازێتەوە؟
-
بەهای ئامانجی گەورەکانی ئەوروپا بۆ 60 ملیۆن پاوەند بەرزکرایەوە
وۆڵڤز گرێبەستی ماتیوس کونیای بۆ ماوەیەکی درێژ نوێکردەوە.
یانە زەردپۆشەکەی پرێمەرلیگ، تەواوی هەوڵەکانی بۆ هێشتنەوەی کونیادا و لە کۆتاییدا توانی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی بهێڵێتەوە.
وۆڵڤز گرێبەستی کونیای تاوەکو هاوینی ساڵی 2029 نوێکردەوە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بۆ 60 ملیۆن پاوەند بەرزکردەوە و لە هاوینی داهاتووەوە، کونیا دەتوانێت وۆڵڤز جێبهێڵێت.
بەهای ئامانجی گەورەکانی ئەوروپا بۆ 60 ملیۆن پاوەند بەرزکرایەوە
-
دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ دوا رۆژی گواستنەوەکانە و بازاڕ ‘زۆر’ گەرمە
تۆتنهام هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی لانس و چێڵسی دەستپێکردووە، یاریزانێکی نیوکاسڵیش بەرەو سێریا ئەی…
تۆتنهام تەواوی سەرنجی خۆی لەسەر گواستنەوەی کێڤن دانسۆ، بەرگریکاری لێنسی فەڕەنسی داناوە – تۆک سپۆرت
لەلایەکی دیکەوە، سپێرز گرنگی بە ئاکسێل دیساسی، بەرگریکاری چێڵسی داوە، ئەمەش دوای شکستهێنانی لە گواستنەوەی فیکایۆ تۆمۆری، بەرگریکاری میلان – تێلێگراف
ڵۆید کێڵی، بەرگریکاری نیوکاسڵ یونایتد نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یوڤێنتوس – کڕۆنیکڵ
ساوسامتن دەیەوێت بە خواستن ئەبابەکر سیڵا، بەرگریکاری ستراسبۆرگ بگوازێتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ
کریستال پاڵاس هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی چێڵسی بە دەستبەرداربوون لە بێن چیلوێڵ دەستپێکردووە – ئاتلێتیک
تیرێل ماڵاسیا، بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد لەوانەیە بە خواستن پەیوەندی بە بێنفیکاوە بکات – فابریزیۆ رۆمانۆ
مان یونایتد واز لە گواستنەوەی ئێل بیلال تۆرێ، بەرگریکاری ئاتاڵانتا ناهێنێت کە بە خواستن یاریی بۆ شتوتگارت دەکات – تیم تۆک
ئەیسی میلان نزیکە لە گواستنەوەی سانتیاگۆ خیمینێز، هێرشبەری فاینۆرد – گۆڵ
وێستهام یونایتد ئۆفەری گواستنەوەی ئێلی جونیۆر کرۆپی، هێرشبەری لۆریان بۆ 30 ملیۆن پاوەند بەرزکردەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر
بێرنلی ئەمڕۆ مارکوس ئێدواردس، هێرشبەری سپۆڕتینگ لیسبۆن دەگوازێتەوە – تۆک سپۆرت
میدلزبڕۆ گفتوگۆی لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا بۆ گواستنەوەی ساموێڵ جونیۆر دەستپێکردووە، ئێستا بە خواستن لە بۆڵۆنیایە – دەیلی مەیڵ
ناپۆلی ئەمڕۆ ئالان سەینت ماکسیمین، یاریزانی ئەهلی دەگوازێتەوە، ئێستا بە خواستنە لە فەنەرباچێیە – کالچیۆ مێرکاتۆ
مارسیلیا هەوڵی خۆی بۆ گواستنەوەی ئارۆن ئانسێلمینۆ، بەرگریکاری چێڵسی بەخواستن دەدات – فووت مێرکاتۆ
-
تۆتنهام یاریزانێک لە چنگی وۆڵڤز دەردەهێنێت و دەیگوازێتەوە
تۆتنهام لە دوا رۆژی گواستنەوەی یاریزانان هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی لیگ وەن دەستپێکردووە.
دوای شکستهێنانی سپێرز لە گواستنەوەی فیکایۆ تۆمۆری، بەرگریکاری میلان، سەرەڕای رێککەوتنی هەردوو یانەکە، ئێستا تەواوی سەرنجی لەسەر جێگرەوەیەک داناوە.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهام لەسەر گواستنەوەی کێڤن دانسۆ، بەرگریکاری لانس رکابەری وۆڵڤز دەکات.
-
کەی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە خوولە گەورەکانی جیهان دادەخرێت؟
تاوەکو ئێستا چارەنووسی چەندین یاریزان بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە و بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانی ئەم زستانە چەند رۆژێکی کەمی ماوە و دادەخرێت.
هەر وڵاتێک، بەپەشتن بەستن بەکۆمەڵێک پێوەر، وادەی دیاریکراوی بۆ گواستنەوەی یاریزانان داناوە و مەرج نییە هەمووی وەکو یەک بێت.
کاتژمێر 00:00ی نیوەشەوی رابردوو، دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە سعوودیە داخرا و ئیتر دەوڵەمەندەکانی سعوودیە توانای گواستنەوەی ئەستێرەکانیان تاوەکو هاوینی داهاتوو نییە.
مێرکاتۆی زستانە لە ئینگلتەرا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی دووشەممە دادەخرێت. کەچی بازاڕی گواستنەوەی عێراق کاتژمێر 00:00 نیوەشەوی پێنجی ئەم مانگە دادەخرێت.
کەی بازاڕی گواستنەوەکان لە خوولە دیارەکانی جیهان دادەخرێت؟
- ئینگلتەرا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا – 3ی فێبرایەر
- پۆرتوگال و هۆڵەندا – 11ی فێبرایەر/شوبات
- ئوسترالیا – 12ی فێبرایەر/شوبات
- چین – 18ی فێبرایەر/شوبات
- پۆڵەندا و کۆماری ئایرلاند – 22ی فێبرایەر/شوبات
- بەڕازیل – 28ی فێبرایەر/شوبات
- ئوکراینا – 11ی مارس/ئادار
کەی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە خوولە گەورەکانی جیهان دادەخرێت؟