یوڤێنتوس بەرگریکارێکی پرێمەرلیگ دەگوازێتەوە
دانسۆ بە نەخێر وەڵامی دانەوە و ئێستا سەرنجی خۆیان گۆڕیوە
یاریگا –
یوڤێنتوس نایەوێت داخستنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەبێ گواستنەوەی هیچ یاریزانێک دابخات.
لە سەرەتای بازاڕی گواستنەوەکاندا، یوڤێنتوس هەوڵی زۆری بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکدا، بەڵام تاوەکو ئێستا لە گفتوگۆکانیدا سەرکەوتوو نەبووە.
یانە ئیتاڵییەکە لە گواستنەوەی کێڤن دانسۆ، بەگریکاری لانس نزیکبوو، بەڵام پڕۆسەی گواستنەوەکەی هەڵوەشایەوە و ئێستا یاریزانەکە لە تۆتنهام نزیکە.
تۆڕی کالچیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، یوڤێ نوێنەرانی خۆی بۆ چڕکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی نیوکاسڵ ناردووەتە لەندەن و دەیانەوێت ڵۆید کێڵی بگوازنەوە تورین.
کێڵی لە هاوینی رابردوودا بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بە نیوکاسڵەوە کرد و لەم وەرزەدا تەنیا لە چوار یاریدا سەرەکیبووە.
یوڤێنتوس ئامادەیە بەخواستن یاخود بەهەمیشەیی گرێبەست لەگەڵ کێڵی بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا نیوکاسڵ دوابڕیاری خۆی لەسەر یاریزانەکە نەداوە.