یاریگا –
پێدەچێت کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ئیتاڵیا لە لێواری جێهێشتنی یانەی ڕیال مەدرید بێت، شه‌وی رابردووش تیپه‌كه‌ی مه‌درید، به‌رامبه‌ر ئیسپانیوڵ دووچاری شكستێكی دیكه بوو كاتێك لە گەڕی 22ی خولی ئیسپانیا به‌رامبه‌ر یه‌كتر یارییان كرد.
مێدیاكانی ئیسانیا رایده‌گه‌یه‌نن دۆرانی ریال به‌رامبه‌ر ئیسپانیوڵ دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی ئانچێلۆتی بووه، كه ئه‌مه هۆكاربووه بۆ دۆرانی تیپه‌كه.
چوار هه‌ڵه‌ی گه‌وره له یاریی ئیسپانیوڵ دووباره بوویه‌وه ئه‌مه‌ش وایكرد تیپه‌كه دووچاری شكست بێت.
1- چۆامێنی له دڵی به‌رگری، پلانێكی زۆر خراپ
له‌وانه‌یه دیارترین هەڵەی ئانچیلۆتی ئەوە بووبێت کە ئۆریلیان چۆامینی یاریزانی هێڵی ناوەڕاست لە دڵی بەرگریکاری به‌شداری پێبكات، راستە تیپەکە بەدەست کەمی بەرگریکارانی دواوه دەناڵێنێت، بەڵام چۆامێنی له چه‌ند یاریی رابردووش نه‌یتوانیوه له‌م شوێنه ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات.
ئەم هەڵەیە پرسیار لەسەر توانای ئەنچیلۆتی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ كێشه‌كان دروست ده‌كات، له بڕی ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی له‌م شوێنه ببات په‌نا ده‌باته به‌ر چاره‌سه‌ری كاتی ئه‌مه‌ش كێشه‌كان ئاڵۆزتر دەکات.
2 – ئاسێنسیۆ وەک جێگرەوە.. دووبارەکردنەوەی هەمان هەڵە.
هێشتنەوەی رائول ئاسێنسیۆ وەک یاریزانی یەدەگ هەڵەیەکی گەورەیە کە ئەنچیلۆتی بۆ چه‌ندین جار دووباره‌ی ده‌كاته‌وه، توانای تەکنیکی گەورەی هەیە و توانای ئەوەی هەیە لە یارییە سەختەکاندا جیاوازی دروست بکات، بەڵام لە کورسی یەدەگه و ئانچێلۆتی وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی یاریی پێناكات.
به‌شداری نه‌كردنی ئەسینسیۆ لە پێکهاتەی سەرەکیدا، بژاردەی بەرگری تیپەکە کەمدەکاتەوە، هەروەها وا دەکات لە دڵی بەرگریدا پشت بە چۆامێنی ببەستێت، ئەمەش ئەوەیە کە لە یارییەکەی ئیسپانیۆلدا بینیمان.
ئاسێنسیۆ دیدێکی بۆ یاریگا هه‌یه توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی زۆرێک لە هێرشەکانی تیپی رکابەر هه‌یه، هێشتنەوەی لەسەر کورسی یەدەگ بەفیڕۆدانی بەهرەکەیە و تیپەکە بێبەش دەکات لە زیادکردنی چۆنایەتی بۆ هێڵی بەرگری.
🗣️ Ancelotti: "Es una decisión inexplicable, todo el mundo lo vio menos él"
✍️ @JuanmaDiaz65 https://t.co/QHuFU9ygxv
— Diario SPORT (@sport) February 1, 2025
3- گۆرانكارییه‌كان له كاتێكی دره‌نگ، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ تیپه‌كه.
ئانچیلۆتی راهاتووە زۆر درەنگ لە یارییەکەدا گۆڕانکارییەکانی بكات، وەک ئەوەی چاوەڕێی موعجیزەیەک بێت بۆ گۆڕینی ئەنجامی یارییه‌كان، لە یارییەکەی ئیسپانیۆل به‌شێك له‌و یارییانه‌ی دووچاری شكست بووه، ئانچێلۆتی تاكو خوله‌كی 80 هیچ گۆرانكارییه‌كی نه‌ركردووه، له یاریی به‌رامبه‌ر ئیسپانیوڵ تاكو خوله‌كی 80 ته‌نها گۆرانكارییه‌كی كرد، ئه‌ویش گۆرانكاری رۆدیگه‌ر نه‌بێت كه به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگای جێهێشت، ئەم دواکەوتنە لە گۆڕانکارییەکان سوودی یاریزانانی خاوەن ئەزموون و توانای زۆر لەسەر کورسی یەدەگ لە تیپەکە بێبەش دەکات و کاتێکی زیاتر دەدات بە یاریزانی بەرامبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی یارییەکە.
گۆڕنكاری له كاتێكی زوو، دەرفەت دەدات بە یاریزانەکان بۆ ئەوەی بچنە یاریگا و خۆیان لەگەڵ شێوازی یاریکردندا بگونجێنن، لە رێگەی گۆڕانکارییەوە راهێنەر دەتوانێت تاکتیکەکانی تیپەکە بگۆڕێت ئاستی تیپه‌كه زیندوو بكاته‌وه، دواخستنی گۆڕانکارییەکان تیپەکە لەم سوودانە بێبەش دەکات، گۆرینی له كاتێكی دره‌نگ یاریزانه‌كه ناتوانێت له‌گه‌ڵ ریتمی یارییه‌كه خۆی بگونجێنێت.
أردا بعد هدف إسبانيول! 😅 pic.twitter.com/X98LjyEUvj
— Guler World | 15 (@arda15_world) February 1, 2025
4 – ترسی هێنانه ده‌ره‌وه‌ی یاریزانه گه‌وره‌كان له یاریگا، له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تیپه‌كه.
پێدەچێت ئانچیلۆتی ترسی هەبێت له هێنانه ده‌ره‌وی ئەستێرە گەورەکان لە یاریگا، تەنانەت ئەگەر لە خراپترین ئاستی خۆیان بن، لە یارییەکەی ئیسپانیۆل ڤینیسیۆس جونیۆر و جود بێلینگهام، له ئاستی خۆیان نه‌بوون، لەگەڵ ئەوەشدا راهێنەر گۆرانكاری به‌م دوو یاریزانه نه‌كرد، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حسابی یاریزانان و تیپه‌كه‌یه واده‌كات ناهاوسه‌نگی له تیپه‌ك هه‌بێت و ته‌نها پشت بهناوە گەورەکان ببەستێت لەبری کارایی و ئاستی راستەقینەی یاریزانەکان.
راستە ئەستێرە گەورەکان بەها و مێژووییان هه‌یه، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە ئەوان بێ هەڵەن لە یاریكردن یان لە باشترین ئاستی خۆیاندان لە هەموو یارییەکاندا، دەرهێنانی یاریزانە گەورەکان کاتێک لە یارییەکان ئاستیان وه‌ك پێویست نیه، باشترین كاره بۆ تیپه‌كه و ده‌رفه‌ت ده‌درێته یاریزانانی دیكه كه توانای خۆیان نیشان بده‌ن، تیپه‌كه له به‌رامبه‌ر ئیسپانیوڵ ده‌یتوانی سوود لە خوێنی نوێ وەربگرێت، وەک، ئێندریک یان ئاردا گولەر، بەڵام پێداگری ئەنچیلۆتی لەسەر هەندێک ناو ئەم ئەنجامە خراپه‌ی لێکەوتەوە.
گومانی تێدا نییە کە ئەم چوار هەڵەیە، جگە لە هۆکاری دیکە، هۆكارن بۆ دۆڕانی ریال مەدرید بەرامبەر ئیسپانیۆل راستە ئانچیلۆتی راهێنەرێکی گەورەیە و مێژوویەکی پڕ لە دەستکەوتی هەیە، بەڵام هەڵەکانی دووبارەبووەوە، شكسته‌كانیشی، ئاماژە بەوە دەکەن کە رۆژەکانی لە ریاڵ مەدرید زۆری نه‌ماوه.