یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاری لووتكەی ئەم هەفتەیەی پرێمەرلیگ ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 24ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری
ئارسیناڵ لەم وەرزەدا ركابەرێكی سەرسەختی لیڤەرپوولە بۆ بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ.
تیمەكەی میكێل ئارتێتا لەم وەرزەی پرێمەرلیگ 23 یارییان كردووە لە 13 یاریی براوە بوون، 8 یاریی یەكسان بوون و دوو یارییش دۆڕاون.
بەكۆكردنەوەی 47 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێن.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا مانچێستەر سیتی بە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت بەجۆرێک لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت.
مانچێستەر سیتی لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا 23 یاریی كردووە و 12 یاریی بردووەتەوە 5 یاریش یەكسان بووە و شەش یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
گەنەرز بە بێ بوكایۆ ساكا، گابریێل خێسوس، بێن وایت و تۆمیاسو رووبەرووی سیتی دەبێتەوە.
مانچێستەر سیتیش بە بێ جێریمی دۆكو، رۆبن دیاز، ئاكێ و رۆدری یاریی دەكات.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی
ئێدەرسن
ڤاردیۆڵ، ئاكانجی، ستۆنز، نونێس
مەرمووش، كۆڤاسیچ، دی برۆین، فۆدن، بێرناردۆ
هالاند
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ
رایا
لیویس سكیڵی، سالیبا، گابریێل، تیمبێر
ئۆدیگارد، پارتی، رایس
ترۆسارد، هاڤێرتز، مارتینێلی