ئینگلتەراگرنگترین

شەوێکی تایبەت بۆ عەلی حەمادی لەگەڵ یانە نوێیەکەی

Yariga App

یاریگا –

لە یەکەم یاریی خۆیدا لەگەڵ ستۆک سیتی عەلی حەمادی توانی یەکەم گۆڵی خۆی بە درێسی ئەو یانەیەوە تۆماربکات بەرامبەر یانەی هاڵ سیتی لە میانی یارییەکانی هەفتەی 30 لە چامپیۆنشیپ.

24ی مانگی رابردوو هێرشبەرە عێراقییەکە لە یانەی ئیسپسویچ تاونەوە کە ئێستا لە پرێمەرلیگ بەشدارە، بەخواستن نێردرایە ریزەکانی ستۆک سیتی.

حەمادی لە خولەکی 43 گۆڵی یەکەم و یەکسانبوونی یانەکەی تۆمارکرد. گۆڵەکەی ببینە:

بەڵام ئەو یارییە بۆ عەلی بێ نەهامەتیی نەبوو. لە خولەکی 60 بەهۆی پێکانەوە لە ماسوولکەکانی بن رانیدا بەناچاریی گۆڕانکاریپێکرا.

ستۆک توانی گۆڵێکی دیکە لە خولەکی 74 تۆمار بکات و خۆی بگەیەنێتە پلەی 18ی خولەکە. برینی یانەی هاڵ قووڵتر بووەوە و لە کۆتایی ریزبەندییەکە ماوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button