یاریگا –
محەمەد سەڵاح بەردەوامە لە ئاستە نایابەکەی ئەم وەرزەی و ئەمشەویش بە دوو گۆڵی ناوبراو لیڤەرپوول شکستی بە بۆرنمۆسی سەرسەخت هێنا.
لە میانی هەفتەی 24ی پرێمەرلیگ رێدز لە ئەرکێکی قورسدا بوو بە میوانی بۆرنمۆس کە ئەم وەرزە ئاستێکی نموونەیی پیشاندەدات. بەڵام بە لێهاتووی سەڵاح لیڤەرپوول بە سێ خاڵی یارییەکەوە گەڕانەوە.
هەفتەی رابردوو ئەستێرە میسریەکە بە گۆڵێک لە دژی ئێپسویچ تاون توانی ژمارەی گۆڵەکانی لە یارییەکانی پرێمەرلیگ بگەیەنێتە 176 گۆڵ و تیێری هێنری تێپەڕێنێت.
بەو دوو گۆڵەی ئەمشەویش، ژمارەکەی بەرزترکردەوە بۆ 178 و بەوەش توانی فرانک لامپاردی ئەفسانەی چێڵسی تێپەڕێنێت و خۆی بگەیەنێتە ریزبەندی شەشەمی گۆڵکارانی مێژووی خولی ئینگلیزی.
نزیکترین رکابەر لە بەردەم سەڵاح مابێتەوە، سێرجیۆ ئەگوێرۆیە کە ئەمەیان خاوەنی 184 گۆڵە و لە ریزبەندی پێنجەمە دوای هەریەکە لە ئالان شیێرەر 260, هاری کەین 213, وەین روونی 208, ئاندرو کۆڵ 187 گۆڵ.
لە تەنها ئەم وەرزەدا هێرشبەرەکەی رێدز 21 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە و بە جیاوازیی سێ گۆڵ لەپێش ئێرلینگ هالاندەوەیە. ئەوە و هەروەها بە 13 ئەسێستیش خاوەنی زۆرترین پاسی گۆڵە لەم وەرزەی خولی ئینگلیزی.
🔴🤴🏼 Mo Salah makes history!
Liverpool star surpasses Frank Lampard as 6th all time goal scorer in Premier League…
…with 21 goals reached this season. pic.twitter.com/xObxUBWPoq
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 1, 2025