تیروپشکی قۆناخی 16ـەی جامی هەرێمی کوردستان راکێشرا
پاڵەوانی وەرزی رابردوو بەبێ یاریی گەیشتە قۆناخی هەشت
یاریگا –
تیروپشکی قۆناخی 16ـەی جامی هەرێمی کوردستان راکێشرا و هەندرێن بەبێ یاریی گەیشتە قۆناخی هەشتی خولەکە.
شەممە ( 1ـی شوباتی 2025 ) لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، تیروپشکی قۆناخی 16ـەی جامی هەرێمی کوردستان راکێشرا، هەندرێن پاڵەوانی وەرزی رابردووی جامەکە بە تیروپشک و بەبێ یاریی گەیشتە قۆناخی هەشت و لەوێش چاوەڕوانی براوەی یاریی نێوان دهۆک و زانکۆی جیهان دەکات.
زاخۆ لە یاریگای خۆی بەرامبەر رزگاری یاریی دەکات و براوەیان بەرامبەر براوەی خاک و برایەتی یاریی دەکات، لە یارییەکی بەهێزیشدا پێشمەرگەی هەولێر میوانداری سیروانی نوێ دەکات و براوەشیان بەرامبەر براوەی یاریی نێوان کفری و بابان یاریی دەکات.
چەمچەماڵ لە یاریگای خۆی بەرامبەر سۆران یاریی دەکات براوەی ئەم یارییەش بەرامبەر براوەی یاریی نێوان ئاکرێ و رانیە یاریی دەکات کە بریارە یارییەکە لە یاریگای ئاکرێ بکرێت، یارییەکانی ئەم قۆناغەش دوای گەڕی 20ـی خولی نایابی کوردستان بەرێوە دەچێت.