عێراقکوردستان

پێشمەرگە گورزێکی کوشندەی لە پیشەسازی دا و یاریزانێکی نەورۆزیشی گواستەوە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

پێشمەرگەی سلێمانی بەرگریکارێکی پیشەسازی گواستەوە ریزەکانی و گرێبەستی لەگەڵ ناوەڕاستکارێکی نەورۆزیش واژۆکرد.

بە مەبەستی تۆکمەکردنی پێکهاتەکەی بۆ خولی نایابی عێراق، پێشمەرگەی سلێمانی بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ کینگسلی ئیزی یاریزانی دڵی بەرگری پیشەسازی واژۆکرد، ئەم گرێبەستە بە شێوەیەکی لەناکاو روویداوە و لەکاتی ئێستاشدا دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە خولەکانی کوردستان داخراوە و یانەکە ناتوانێت شوێنگرەوەی دەستنیشان بکات، بەمەش گورزێکی کوشندە بەر پیشەسازی کەوت بۆ قۆناخی دووەمی خولی نایابی کوردستان.

سەوزپۆشەکانی سلێمانی سەرکەوتووبوون لە گرێبەستکردن لەگەڵ ئیسماعیل ئەحمەد ناوەراستکاری نەورۆز و بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا ئەم یاریزانە بەشێوەی خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە یاریی بۆ پێشمەرگە دەکات.

دوای 13 گەڕ لە یارییەکانی، پێشمەرگەی سلێمانی 17 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی نۆیەمی خولی نایابی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button