بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ ماڕادۆنا جەوییە شۆک دەکات و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەی بەغدا دەکات

Yariga App

یاریگا –

چوونی کلاودیۆ مارادۆنا بۆ ریزەکانی قوە جەوییە بەربەستی هاتووەتە پێش و یانەیەکی دیکە بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە هاتووەتە سەر هێڵ.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی نزیک لە کلاودیۆ ماڕادۆنا هێرشبەری بەڕازیلی یانەی نەورۆز زانیویەتی، گرێبەستی چوونی ئەو یاریزانە بۆ قوە جەوییە شکستیهێناوە و یانەی تەڵەبە لە رفاندنی ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە نزیکترە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا نوێترین زانیاری لەبارەی چارەنووسی یاریزانانی کوردی یانەی قوە جەوییە ئاشکرا دەکات

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، رۆیشتنی ماڕادۆنا لە یانەی نەورۆز یەکلابووەتەوە، دوێنێ هەینی قوە جەوییە نزیکبوو بەرامبەر 100 ملیۆن دینار هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام یانەی نەورۆز لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی لەو هێرشبەرە داوای زیاتر دەکات.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تایبەتی یاریگا، ماڕادۆنا لە چوونی بۆ ریزەکانی یانەی تەڵەبە نزیکترە و هێرشبەرە بەڕازیلییەکە هەنگاوێک لە واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ تەڵەبە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button