بازاڕی گواستنهوهعێراقگرنگترین
تایبەت بە یاریگا؛ نەورۆز هێرشبەرێکی نەیجیری دەگوازێتەوە ریزەکانی
یاریگا –
نەورۆز لەگەڵ ئێندیفرێکێ ئیفیۆنگ هێرشبەری نەیجیری گەیشتە رێککەوتن و لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرێبەستەکەی رادەگەیەنێت.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەی نەورۆز لەگەڵ ئێندیفرێکێ ئیفیۆنگ هێرشبەری نەیجیری پێشووی یانەکانی نەفت و قوە جەوییە گەیشتووەتە رێککەوتن، ئەو هێرشبەرە 26 ساڵانە لە ریزی یانەی ریڤەرس یونایتدی نەیجیریاوە پەیوەندی بە یانەکەی سلێمانییەوە دەکات.
ئیفیۆنگ هاوینی رابردوو لە یانەی نەفتەوە گەڕایەوە نەیجیریا کە پێشتر لە ریزی یانەی قوە جەوییەش یاریی کردووە و خاوەنی یارییەکی نێودەوڵەتیشە بە درێسی هەڵبژاردەی نەیجیریا.
هێرشبەرە نەیجیرییەکە لەم وەرزە 15 یاری بە درێسی ریڤەرسی نەیجیری کردووە و 4 گۆڵ و ئەسیستێکی کردووە.