هاندەرانی بارسێلۆنا لە لایەن یوێفاوە سزا دەدرێن
یاریگا –
گروپێک لە هاندەرانی بارسێلۆنا کە بە رەفتاری نائاسایی و دروشمەکانیان لەنێو یاریگاکاندا ناسراون، رەفتارەکانیان وایکرد یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا سزایەکی قورسیان بدات.
ئەم گروپە هاندەرە ماوەیەک لەمەوبەر لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند کە دەستەی کارگێڕی بارسێلۆنا رێگەیان پێنادات لە یاریگا ئامادە بن بە بیانووی ئەوەی کە تاوەکوو ئێستا پێبژاردنەکەیان کە بڕی 21 هەزار یۆرۆیە نەداوە، بەڵام ئەمە تاکە بیانووی ئەوانە بۆ رێگریکردن لەم گرووپە لە بەشداریکردن لە یاریگاکە، و لە راستیدا هاندەران پێیان وایە ئەم رێگەنەدانە بۆ کێشەی کەسی دەگەڕێتەوە.
🚨 BREAKING: Raphinha offered Joan Laporta to pay the €21,000 fine out of his own pocket for the stadium’s animation space/stand to return. @relevo @ReshadFCB 🔵🔴🤝 pic.twitter.com/br7jRWVBTW
— Managing Barça (@ManagingBarca) February 1, 2025
ئێستا ماڵپەری رێلێڤۆی ئیسپانی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە رافینیا، هێرشبەری یانەکە بە لاپۆرتای راگەیاندووە کە ئامادەیە ئەو پێبژاردنەی بەسەر کۆمەڵەکەدا سەپێنراوە خۆی دەیدات تاوەکوو بتوانن بگەڕێنەوە یاریگا و هانی تیپەکەیان بدەن.
تا ئێستا وەڵامی لاپۆرتا و بەڕێوەبەرانی تری بارسا بۆ ئەم داوایەی رافینیا روون نییە و دەمێنێتەوە بزانرێت ئایا ئامادەن بە داواکە رازی بن یان بەڕاستی پێیان باشترە رێگری لە هاتنە ژوورەوەی ئەم هاندەرە ئاژاوەگێڕانە بکەن بۆ ناو یاریگاکان.