یاریگا –
پزیشکەکانی بارسێلۆنا رووناکی سەوز بۆ ئینیگۆ مارتینێزی بەرگریکاری یانەکە هەڵدەکەن.
ئێستا هانزی فلیکی راهێنەری بارسێلۆنا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ئاشکرایکرد، ئینیگۆ مارتینێز بەتەواوی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و دەتوانێت بەرامبەر ئالاڤێس یاریی بکات.
جیا لە گەڕانەوەی بەرگریکارە ئیسپانییەکە، هانزی ئاماژەی بەوەش کردووە، دانی ئۆلمۆی هێرشبەری تیپەکەش بەرەوباشبوون دەچێت و بەمزووانە دەگەڕێتەوە.
مارتینێز لە 12ـی کانوونی دووەم لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا تووشی پێکان بوو، زیاتر لە مانگێکە نەیتوانیووە یاریی بۆ یانەکەی بکات.
ئەمڕۆ بەشێوەیەکی ئاسایی بەشداریی مەشقەکانی کردووە و بۆ یاریی داهاتووی بارسا لە گەڕی 22ـی لالیگا ئامادەیە، کە سبەی یەکشەممە یانە کاتالونییەکە کاتژمێر 16:00 بەکاتی هەولێر میوانداری ئالاڤێس دەکات.
🔵🔴 El Barça entrena bajo la lluvia, con Iñigo Martínez… y, de nuevo, con un integrante muy 'juvenil' 🧤
🎥 @crisnamo pic.twitter.com/IzRYFdu9u7
— MARCA (@marca) February 1, 2025