ئێستا؛ مانچێستەر یونایتد هەنگاوێکی گەورە لە گواستنەوەی ئەستێرەیەک نزیکبووەوە
دوایین پەرەسەندنەکان بزانە
یاریگا –
هەوڵەکانی مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی ماتیاس تێل لە بایرن میونشنەوە بەردەوامن.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی زارەکی بۆ گواستنەوەی تێل پێشکەشی بایرن میونشن کردووە.
دوێنی هەینی 31ی یەنایەر/کانوونی دووەم، گفتوگۆکانی نێوان مان یونایتد و میونشن لەبارەی تێل دەستیانپێکرد، ئەمەش دوای هەرەسهێنانی گواستنەوەی ئەستێرەکە بۆ تۆتنهام.
تۆڕە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە، هیچ رێککەوتنێک لە نێوان مان یونایتد و میونشن نەکراوە. بەیانی ئەمڕۆش، ئاستۆن ڤیلا بە فەرمی داوای روونکردنەوەی میونشنی لەسەر تێل کردووە.
ئێستا مان یونایتد و تێل تاکە دوو بژاردەی بەردەم تێلن، هەردوو یانەکە کێبڕکێ لەسەر وەرگرتنی رەزامەندی ئەستێرەکە دەکەن.
بەهۆی ئۆفەرەکانی ئاستۆن ڤیلا و مان یونایتد، تێل ئۆفەرەکەی تۆتنهامی رەتکردووەتەوە. کەمێک بەر لە ئێستا لیستی یاریزانانی میونشن بۆ یارییەکەی کێڵ بڵاوکرایەوە و ناوی ماتیس تێلی تێدانییە.