بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستان

تایبەت بە یاریگا؛ هەولێر لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەرگریکارێکی هەڵبژاردەی عێراق دەگوازێتەوە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

هەولێر هەنگاوێک لە یەکلاکردنەوەی گرێبەستی رێبین سولاقا دوورە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەرگریکارەکەی هەڵبژاردەی عێراق گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی هەولێر لەگەڵ رێبین سولاقا لەسەر بەندە سەرەکییەکانی گرێبەستەکەیان گەیشتوونەتە رێککەوتن، تەنیا چەند وردەکارییەکی کەم ماوە بۆ ئەوەی هەردوولا گرێبەستەکەیان واژۆ بکەن و بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.

بەدواداچوونی یاریگا؛ هەولێر گرێبەست لەگەڵ دوو یاریزان واژۆ دەکات

تۆڕی وەرزشی یاریگا پێشتر بڵاویکردبووەوە، یانەی هەولێر هەوڵ دەدات بەرگریکارەکەی هەڵبژاردەی عێراق بگوازێتەوە، بەڵام بەهۆی زۆری داواکارییە داراییەکانی سولاقا، یانەکەی قەڵاومنارە لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە کشایەوە.

سولاقا (32 ساڵان) کە بە رەسەن خەڵکی هەولێرە و لە شارۆچکەی عەنکاوە لەدایکبووە، ئێستا بێ یانەیە و لە بۆرسەی یاریزانان بەگوێرەی پێگەی ترانسفێر مارکێت نرخەکەی 100 هەزار دۆلارە، خاوەنی 47 یارییە بە درێسی هەڵبژاردەی عێراق و گۆڵێکیشی کردووە.

جگە لە سولاقا، فڕانک سێدریک هێرشبەری گەرمە و پێشووی زاخۆ لە شاری هەولێرە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی دەبێتە یاریزانی یانەی هەولێر، ئەو هێرشبەرە کامیرۆنییە لەگەڵ یانەکەی قەڵاومنارە گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button