ئینتەرمیلان رووبەڕووی رووداوێکی دەگمەن لە مێژووی سێریا ئەی دەبێتەوە
یاریگا –
یاریی دواخراوی نێوان فیۆرێنتینا و ئینتەرمیلان لە هەفتەی 14ی سێریا ئەی لە بەرواری 6ی شوبات بەڕێوەدەچێت.
لەگەڵ راگەیاندنی فەرمی خولی ئیتاڵیا، یاریی دواخراوی نێوان فیۆرێنتینا و ئینتەرمیلان لە هەفتەی 14ی سێریا ئەی، کە بەهۆی نۆرەی دڵی ئێدواردۆ بۆڤێ بە ناتەواوی مایەوە، لە ٦ی شوبات بەڕێوەدەچێت.
ئەوەی جێگای سەرنجە، تەنها چوار رۆژ دوای ئەو یارییە هەردوو یانە دیسانەوە لە 10ی شوبات لە یاریی گەڕانەوەی خوول رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، کە ئینتەرمیلان میوانداری دەکات.
ئەمەش بەو مانایەیە کە ئینتەر و فیۆرێنتینا لە ماوەی چوار رۆژدا دوو یاری لە سێریا ئە بەرامبەر یەکتردەکەن. رووداوێک کە رەنگە پێشتر بە دەگمەن روویدابێت.
لە یاری یەکەمی هەردوو تیپەکەدا، لەکاتێکدا یاریی هێشتا نەگەیشتبووە خولەکی 10، ئیدواردۆ بۆڤی یاریزانی لاوی فیۆرێنتینا دوای ئەوەی تووشی نۆرەی دڵ بوو، لەناکاو کەوتە سەر زەوی، بەمەش ناوبژیوان ناچار بوو یارییەکە نزیکەی نیو کاتژمێر دوابخات دواتر بڕیاریدا یارییەکە هەڵبوەشێنێتەوە.
شایانی باسە، ئینتەرمیلان تا کۆتایی هەفتەی بیست و دووەم بە پەنجا خاڵ لە پلەی دووەمدایە، فیۆرێنتیناش دوای سەرکەوتنێکی گرنگ بەرامبەر لازیۆ بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندی دایە.