بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

بەدواداچوونی یاریگا؛ هەولێر گرێبەست لەگەڵ دوو یاریزان واژۆ دەکات

ئەمڕۆ گرێبەستەکان رادەگەیێندرێن

Yariga App

یاریگا –

تاوەکو ئێستا مێرکاتۆی یانەی هەولێر کۆتایی نەهاتووە و ئەمڕۆ دوو یاریزانی دیکە دەگوازێتەوە ریزەکانی.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، فڕانک سێدریک، هێرشبەری گەرمە ئێستا لە هەولێر و دوای تەواوبوونی رێکارەکانی یاسایی، ئەمڕۆ گرێبەست لەگەڵ یانەی قەڵا و منارە واژۆ دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و سامەڕا لەسەر گواستنەوەی حەسەن فالح کازم تەواوبووە و یاریزانەکە رەزامەندی لەسەر پەیوەندیکردن بە هەولێر داوە و ئەمڕۆ هاوشانی سێدریک، گرێبەستەکەی رادەگەیێندرێت.

سێدریک لەم وەرزەدا 17 یاریی لەگەڵ گەرمە کردووە و خاوەنی سێ گۆڵ و چوار ئەسیستە. وەرزی رابردوو یاریزانە کامێرۆنییەکە یاریی بۆ زاخۆ کرد و پێشتریش یاریزانە قوە جەوییە بووە.

یاریزانی پێشووی یانەکانی کارەبا و نەجمی وەرزشی میتلاوی تونسی دەتوانێت وەکو یاریزانی سەرەڕم و باڵی چەپ یاریی بکات.

سێدریک چوار یاریی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا لەگەڵ قوە جەوییە کردووە، بەڵام خاوەنی هیچ گۆڵێک نییە.

درەنگانی شەوی رابردوو، هەولێر گواستنەوەی هاڵیسن پادیا (30 ساڵ)، بەرگریکاری بەڕازیلی و یانەی رۆیاڵ پێری بۆلیڤیا راگەیاند. یاریزانە بەڕازیلییەکە لە دڵی بەرگری یاریی دەکات و تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button