ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

برایتن ئۆفەرێکی گەورەی نەسڕی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک رەتکردووەتەوە

نەسڕ چاوی لە بردنەوەی نازناوەکانی ئەم وەرزەیە

Yariga App

یاریگا –

برایتن ئۆفەرێکی گەورەی نەسڕی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ژاپۆن رەتکردووەتەوە.

رۆژنامەی سەن ئاشکرایکردووە، نەسڕ ئۆفەرێکی بەبڕی 75 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی کاۆرو میتۆما، پێشکەشی برایتن کرد و دەستبەجێ رەتکرایەوە.

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی ناودار پەیوەندی بە نەسڕ کرد

بەر لە گواستنەوەی جۆن دوران، ئەستێرەی کۆڵۆمبی و ئاستۆن ڤیلا، نەسڕ هەوڵی جیدی لەگەڵ برایتن بۆ گواستنەوەی میتۆمادا، بەڵام یاریزانە ژاپۆنییەکە رەتکردەوە لە دەرەوەی ئەوروپا یاریی بکات.

یاریزانی نێودەوڵەتی ژاپۆن لە هاوینی ساڵی 2021 پەیوەندی بە برایتنەوە کرد، ئێستا یەکێکە لە ئەستێرەکانی پرێمەرلیگ. میتۆما بەبڕی 2.7 ملیۆن پاوەند لە کاواساکی فڕۆنتەیڵەوە پەیوەندی بە یانەکەی باشووری ئینگلتەراوە کرد. لەوساتەوە 92 یاریی لەگەڵ یانەکەی پرێمەرلیگ کردووە.

میتۆما لەم وەرزەدا 23 یاریی بۆ تیمەکەی فابیان هورزلەر کردووە و خاوەنی پێنج گۆڵ و سێ ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button