ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەدواداچوون؛ بۆچی ئیڤان فێرگسن داواکراوی سەرەکیی گەورەکانی پرێمەرلیگە؟

ئەستێرە ئایرلاندییەکە لە باشترینەکان هەژمار دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی بە توندی چووەتە نێو کێبڕکێیەکانی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ.

رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی ئامادەیە بە گواستنەوەی هەمیشەیی یاخود بەخواستن، گرێبەست لەگەڵ ئیڤان فێرگسن، ئەستێرەی برایتن واژۆبکات.

ئەستێرە ئایرلاندییەکە بووەتە جێی سەرنجی یانەکانی ئارسیناڵ، بایەر لیڤەرکوزن، بۆرنمس، ئێڤەرتن، تۆتنهام و وێستهام یونایتد.

بایەر لیڤەرکوزن زۆر لە گواستنەوەی فێرگسن نزیکبوو، بەڵام لەدوا ساتەکاندا گواستنەوەی ڤیکتۆر بۆنیفەیس بۆ نەسڕ شکستیهێنا، ئەمەش وایکرد یانە ئەڵمانییەکە لە کێبڕکێیەکانی گواستنەوەی فێرگسن بکشێتەوە.

هەریەکە لە وێستهام و چێڵسی جیدیترین یانەن لەسەر گواستنەوەی فێرگسن، چونکە ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری بلووز دەیەوێت هێرشبەرێک بۆ دروستکردنی رکابەرایەتی لەگەڵ نیکۆلاس جاکسن بگوازێتەوە، چونکە حەوت یارییە جاکسن هیچ گۆڵێکی لە پرێمەرلیگ نەکردووە.

پۆڵ وینستانلی، هاوبەڕێوەبەری وەرزشی چێڵسی، پێشتر لە برایتن هەمان پۆستی هەبووە و تەواو شارەزای تواناکانی فێرگسنە، بۆیە یانە لەندەنییەکە لەسەر گواستنەوەی فێرگسن مکوڕە.

رۆژنامەکە نووسیویەتی

تاوەکو ئێستا دیارنییە چێڵسی دەیەوێت فێرگسن بە خواستن یاخود بەهەمیشەیی بگوازێتەوە، بلوز و برایتن پەیوەندییەکی باشییان هەیە و لە دوو ساڵ و نیوی رابردوودا، چێڵسی ژمارەیەکی زۆر یاریزانی لە برایتن گواستووەتەوە ستامفۆرد بریج. بەهای یاریزانەکە دەگاتە 40 ملیۆن پاوەند و بە یەکێک لە باشترین هێرشبەرە لاوەکانی پرێمەرلیگ هەژمار دەکرێت.

فێرگسن تیماری دەردی هێڵی پێشەوەی زۆربەی یانەکان دەکات، ئارسیناڵ پێکانی زۆری هەیە و تۆتنهامیش دۆمینیک سۆلانێکی بۆ شەش هەفتە لەدەستداوە، بۆیە دەستنیشانکردنی چارەنووسی فێرگسن بە ئاسانی یەکلایی نابێتەوە.

هێرشبەرە ئایرلاندییەکە تەمەنی 20 ساڵە و بەرهەمی ئەکادیمیای بۆهێمیانسە، لە هاوینی ساڵی 2021 پەیوەندی بە یانەکەی باشووری ئینگلتەرا کردووە.

فێرگسن لەکۆی 59 یاریدا، 13 جار تۆڕی گۆڵی تیمی رکابەری هەژاندووە. لەگەڵ هەڵبژاردەی ئایرلاندی باکوور 18 یاریی نێودەوڵەتی کردووە و خاوەنی چوار گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button