ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ چارەنووسی ئالێخاندرۆ گارناچۆ چییە؟

کێبڕکێی گەورەکان لەسەر ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە توندبووە

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام بەفەرمی پرسیاری دۆخی ئالێخاندرۆ گارناچۆی لە مانچێستەر یونایتد کردووە.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، دوای ‘نەخێر’ەکەی ماتیس تێل، هێرشبەری بایرن میونشن بۆ ئۆفەرەکەی تۆتنهام، ئێستا یانە لەندەنییەکە هەوڵی گواستنەوەی گارناچۆ دەدات.

ئەستێرەیەکی بایرن میونشن ئۆفەری گەورەیەکی پرێمەرلیگ رەتدەکاتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە بێت، مان یونایتد ئامادەیە بەبڕی 60 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری گارناچۆ ببێت، هەریەکە لە چێڵسی و ناپۆلیش گرنگییان بە یاریزانەکە داوە.

تاوەکو ئێستا دیارنییە گارناچۆ نیازی پەیوەندیکردنی بە کام یانەوە هەیە.

تۆتنهام دەیەوێت بە خواستن گارناچۆ تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە بگوازێتەوە، بەڵام مانچێستەر یونایتد زیاتر نیازی گواستنەوەی هەمیشەیی هەیە.

هەوڵەکانی ئێستای سپێرز دوای رەتکردنەوەی ئۆفەرەکەی لەلایەن ماتیس تێل، هێرشبەری بایرن میونشەوە دێت، هەرچەندە هەردوو یانەکە لەسەر گواستنەوەی تێل بەبڕی 50 ملیۆن پاوەند گەیشتبوونە رێککەوتن، بەڵام تێل ئامادەنەبوو پەیوەندی بە تۆتنهام بکات.

تۆتنهام کێشەیەکی گەورەی لەگەڵ پێکانەکاندا هەیە، ئێستا قەیرانێکی قووڵ لە هێڵی پێشەوەی سپێرزدا هەیە، هەریەکە لە دۆمینیک سۆلانکێ (شەش هەفتە)، ویڵسن ئۆدۆبێرت، برێنان جۆنسن و تیمۆ ڤێرنەر پێککراون.

گارناچۆ لە تەمەنی 17 ساڵیدا لە 2022، یەکەم یاریی فەرمی بۆ مانچێستەر یونایتد کرد، لەوساتەوە 121 یاریی کردووە.

لە سەرەتای مێرکاتۆی زستانەدا، ناپۆلی یەکەم یانەبوو بۆ گواستنەوەی گارناچۆ چووەپێش، بەڵام داواکارییە داراییەکانی مانچێستەر یونایتد، ئاستەنگیان لەبەردەم گواستنەوەی گارنا دروستکردووە، ئێستا یانە ئیتاڵییەکە سەرنجی تەواوی لەسەر کەریم ئادیێمی، ئەستێرەی بۆڕووسیا دۆرتموند داناوە.

ناپۆلی چەند ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی گارناچۆ پێشکەشکرد و هەمووی رەتکرانەوە، چێڵسی لە سەرەتای مانگ، پرسیاری فەرمی لەبارەی ئالێخاندرۆ کردووە و مان یونایتدیش بڕی 65 ملیۆن پاوەندی وەکو بەهای دەستبەرداربوون داناوە.

بابەتی پەیوەندیدار؛

مانچێستەر یونایتد بڕیار لەسەر چارەنووسی کۆبی مەینوو و گارناچۆ دەدات

ناپۆلی ئۆفەرێکی پێشکەشی گارناچۆ کردووە

گەورەیەکی سێریا ئەی لە گواستنەوەی گارناچۆ نزیکدەبێتەوە

گارناچۆ پەیوەندی بە رکابەرێکی مانچێستەر یونایتد دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button