ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ ئەستێرەیەکی میلان پەیوەندی بە تۆتنهام دەکات

هەموو شتێک تەواو بووە

Yariga App

یاریگا –

گفتوگۆکانی تۆتنهام و ئەیسی میلان بۆ گواستنەوەی فیکایۆ تۆمۆری گەیشتووەتە ئاستێکی پێشکەوتوو.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا بەرگریکاری نێودەوڵەتی ئینگلیزی بە بیرۆکەی گواستنەوەی بۆ تۆتنهام رازینەبووە.

دووشەممە کاتژمێر 02:00ی بەرەبەیان، بازاڕی گواستنەوەکان لە پرێمەرلیگ دادەخرێت و تۆتنهام هەوڵدەدات لەم دوو رۆژەدا گواستنەوەکە تەواو بکات.

هەریەکە لە کریستیان رۆمێرۆ و رادو دراگوسین تووشی پێکانبوون و بۆ ماوەیەک دووردەکەونەوە، ئەمەش وایکردووە ئانج پۆستێکۆگلو، بیر لە جێگرەوەکان بکاتەوە.

تۆمۆری بەرهەمی ئەکادیمیای چێڵسییە و بەخواستن یاریی بۆ یانەکانی برایتن، هەڵ سیتی و دێربی کاونتی کردووە.

لە هاوینی ساڵی 2021 پەیوەندی بە میلانەوە کرد، خاوەنی پێنج گۆڵە لە کۆی 102 یاریی، هەروەها پێنج یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button