دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بازاڕی گواستنەوەکان لە پرێمەرلیگ گەرمە و مان سیتی بەرگریکارێکی دیکە دەگوازێتەوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام خەریکی گواستنەوەی بەرگریکارێکی ئەیسی میلانە، گارناچۆ بووەتە جێی سەرنجی گەورەکانی پرێمەرلیگ و چێڵسی واز لە هێرشبەرێکی برایتن ناهێنێت….

گفتوگۆکانی ئەیسی میلان و تۆتنهام بۆ بۆ گواستنەوەی فیکایۆ تۆمۆری گەیشتووەتە ئاستێکی پێشکەوتوو – سکای سپۆرتس

ماتیس تێل رەتیکردەوە بایرن میونشن لە پێناو تۆتنهام جێبهێڵێت، هەرچەندە هەردوو یانەکە لەسەر بەهای 50.1 ملیۆن پاوەند رێککەوتبوون – ESPN

تێل دەیەوێت بەخواستن پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد بکات – I

چێڵسی چووەتە نێو کێبڕکێیەکانی گواستنەوەی ئیڤان فێرگسن، هێرشبەری ئایرلاندی و برایتن – گاردیان

مانچێستەر سیتی ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی نیکۆ گۆنزالێز، ناوەڕاستکاری پۆرتۆ پێشکەشکردووە- دەیلی مەیڵ

مانچێستەر سیتی ئامادەنییە بڕی 50 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی گۆنزالێز خەرج بکات – تێلێگراف

برایتن ئۆفەرێکی 75 ملیۆن پاوەندی نەسڕی بۆ گواستنەوەی کاورۆ میتۆما رەتکردەوە – سەن

بەر لە گواستنەوەی جۆن دوران، داروین نونێز نیازی قسەکردنی لەگەڵ نەسڕ هەبوو، بەڵام لیڤەرپوول بە یانە سعوودییەکەی راگەیاندبوو، هێرشبەرە ئوروگواییەکە بەهیچ شێوەیەک بۆ فروشتن نییە – سەن

ئێڤێرتن کار لەسەر گواستنەوەی کارنێی چوکوێمێکا، ناوەڕاستکاری چێڵسی دەکات، بەڵام پڕۆسەکە ئاڵۆزە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

لێستەر سیتی خەریکی هەڵسەنگاندنە بۆ گواستنەوەی پاتریک ڤیمەر، هێرشبەری باڵی ڤۆڵفسبورگ – ئێکسپرێس

تاریق لامپتێی، بەرگریکاری باڵی راستی برایتن بەبڕی 1.5 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ئەیاکس دەکات – دەیلی مەیڵ

لیل لەگەڵ ئەیاکس بۆ گواستنەوەی چوبا ئاکپۆم بە خواستن رێککەوتووە – دێ تێلێگراف

جۆناسان دەیڤد، هێرشبەری کەنەدی و لیل، دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا فەڕەنسا جێبهێڵێت و نیوکاسڵ یونایتد لەسەرووی گرنگیپێدەرانەوەیە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

پێدەچێت سڤێرێ نیپان، ئامانجی ئارسیناڵ تاوەکو هاوینی داهاتوو لە رۆزنبێرگ بمێنێتەوە – ئاتلێتیک

مانچێستەر یونایتد لەگەڵ سپۆڕتینگ لیسبۆن لەسەر گواستنەوەی جیۆڤانی کوێندا، 17 ساڵ لە هاوینی داهاتوودا رێککەوت – ئا بۆلا

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەی کاسێمیرۆ لە بازاڕی گواستنەوەکانی ئەم زستانەیە بکات – مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز

بابەتی زیاتر

Back to top button