یاریگا –
جێریمی فریمپۆنگ لەگەڵ خەونێکی خۆشدا دەژی و لە گرێبەستێکی خەیاڵیدا خۆی هاوشانی ئێرلینگ هالاند و لیۆنێل مێسی کردەوە.
فریمپۆنگ کە یەکێک بوو لە رەگەزە گرنگەکانی چابی ئاڵۆنسۆ کاتێک وەرزی رابردوو توانیان سێ نازناوە گرنگەکەی ئەڵمانیا لەگەڵ بایەر لیڤەرکۆزن ببەنەوە، سەرکەوتنەکانی نێو لاکێشەی سەوزی هێناوەتەدەرەوە و ئێستا لە گرێبەستێکی بازرگانیشدا هاوشانی ئەستێرە ناودارەکانی تۆپی پێ هەنگاوێکی گەورەی هاویشتووە.
بەگوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیڵی ئینگلیزی، یاریزانە هۆڵەندیەکە لەگەڵ کۆمپانیای New Balanceی تایبەت بە پۆشاکە وەرزشییەکان واژۆ کردووە بڕەکەی 20 ملیۆن پاوەندە.
وەک رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، بڕاندەکە لەنێو سەرجەم یاریزانەکانی هێڵی بەرگری لای ڕاست جێریمی هەڵبژاردووە تا نوێنەرایەتی کۆمپانیاکەیان بکات و لاپچینی تایبەت بەو کۆمپانیایە بپۆشێت.
لە درێژەی هەواڵەکەی دەیلی مەیڵدا هاتووە کە ئێستا یاریزانە 24 ساڵانەکە هاوشانی هەریەکە لە لیۆنێل مێسی لەگەڵ ئەدیداس و هالاندە لەگەڵ نایکی بۆ بەرزترین گرێبەستی لاپچینی وەرزشی.
بەو گرێبەستەش ناوی چووە پاڵ یاریزانەکانی وەک ئێندریکی ریاڵ مەدرید، بوکایۆ ساکای ئارسیناڵ و ئیزێ لە کریستاڵ پاڵاس کە ئەوانیش لاپچینی هەمان کۆمپانیا دەپۆشن.
📝 𝗗𝗘𝗔𝗟 𝗗𝗢𝗡𝗘: New Balance have signed a deal with Jeremie Frimpong worth £20M. 🇳🇱💰🥶
New Balance see him as the most exciting right-back in the game and have rewarded him with one of the biggest boot deals in football. ✨
🗞️ @MailSport pic.twitter.com/8WevUU6NW5
— Football Tweet ⚽ (@Football__Tweet) January 31, 2025
فریمپۆنگ چاوی یانە گەورەکانی ئەوروپای لەسەرە و پێشبینی دەکرێت هاوینی داهاتوو یەکێک بێت لە یاریزانە بازاڕ گەرمەکان.
Don’t blink.
The electric @JeremieFrimpong joins the New Balance family. pic.twitter.com/O4klGxhUsz
— New Balance (@newbalance) January 27, 2025