چامپیۆنزلیگ

زیانێکی ئابووری بەرچاو بەر پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ کەوت و بارسێلۆنا قازانجێکی باشی کرد

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بە نەگەیشتینی راستەوخۆ بۆ قۆناغی 16 و ماڵئاوایی کردنی لە یارییەکانی پلەی ئۆف، رووبەڕووی زیانێکی دارایی بەرچاو دەبێتەوە.

پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ هەرگیز بە خەیاڵیدا نەدەهات کە نەتوانێت راستەوخۆ بگاتە قۆناگی 16 و ناچار بێت لە پلەی ئۆف یاریی بکات. بارسێلۆنا لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ قازانجێکی دارایی زۆری کردووە، لە بەرامبەردا ریال مەدرید لە ئەگەری سەرنەکەوتنی بۆ قۆناغی 16، زیانێکی زۆری دارایی بەخۆیەوە دەبینێت. هەروەها ئەتلەتیکۆ مەدرید لە رووی داراییەوە گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

چامپیۆنزلیگی نوێ سەرچاوەیەکی گەشەسەندنی داهاتە، هەرچەندە دۆڕان لە دوایین یاریدا رێگربوو لەوەی لیڤەرپوول بتوانێت زۆرترین داهات بەدەستبهێنێت. بەڵام تا ئێستا یانە ئینگلیزیەکە زۆرترین سوودی لێ بینیوە. پلەی یەکەم لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا پاداشتێکی بەرامبەر بە (9.9 ملیۆن یۆرۆ) پێدەدرێت و حەوت بردنەوە لە هەشت یاری وایکردووە لە رێگەی سەرکەوتنەکانیانەوە لەم رکابەرییە سەختەدا بڕی (14.1 ملیۆن یۆرۆ) بەدەستبهێنن. هەر سەرکەوتنێک بەهای 2.1 ملیۆن یۆرۆیە.

بەگشتی لیڤەرپوول تا ئێستا 45.22 ملیۆن یۆرۆی لە قۆناغی کۆمەڵەکان و 11 ملیۆن یۆرۆش بەهۆی سەرکەوتنی راستەوخۆ بۆ قۆناغی 16 (کۆی گشتی 56 ملیۆن یۆرۆ) بەدەست هێناوە. بڕی 11 ملیۆن یۆرۆ دەدرێتە سەرجەم ئەو تیپانەی کە سەردەکەون بۆ ئەم قۆناغە. ئەمەش ئەو تیپانە دەگرێتەوە کە راستەوخۆ سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە پلەی یەکەم تا هەشتەم، هەروەها ئەو هەشت تیپەی کە لە پلەی ئۆفدا سەردەکەون پارەکەیان پێدەدرێت.

بارسێلۆنا بەسەرکەوتنی راستەوخۆی قازانێکی باسی کردووە. یانە کاتالۆنییەکە 9.62 ملیۆن یۆرۆی بەدەستهێنا بەهۆی ئەوەی پلەی دووەمی بەدەستهێنا، ئەمە جگە لەو قازانجانەی کە لە یارییەکانی پێشووتر بە بردنەوە بەدەستی هێنابوو. وەک ئاماژەمان پێدا تەنها لیڤەرپوڵ داهاتی زیاتری لە بارسێلۆنا بەدەستهێناوە. بارسێلۆنا تا ئێستا 54 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆی بەدەستهێناوە. داهاتی تیپەکەی هانسی فلیک بەم شێوەیەیە:

18.62 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانەتییەکە، 12.6 ملیۆن یۆرۆ بۆ شەش بردنەوە لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا، 700 هەزار یۆرۆ بۆ یەکسانبوون بەرامبەر ئاتالانتا، 9.625 ملیۆن یۆرۆ بۆ پلەی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکان، پاداشتێک بە بڕی 2 ملیۆن یۆرۆ بۆ سەرکەوتنی راستەوخۆ بۆ قۆناغی 16 و 11 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەشداریکردن لەم قۆناغەدا.

بەبەراورد لەگەڵ ریال مەدرید مەدرید، قازانجی بارسێلۆنا بەرچاوە. ریال مەدرید بڕی 37.27 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، کە ئەگەری سەرکەوتن بۆ قۆناغی کۆتایی و سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16 کەمێک زیاد دەکات. ئەگەر ئەمە روونەدات زیانی دارایی بۆ تیمەکەی ئەنچێلۆتی بەرچاو دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button