ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی ناوداری لالیگا گرێبەستەکەی نوێکردەوە

"بەفەرمی واژۆی کرد"

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا تاوەکو هاوینی 2030 پارێزگاری لە تواناکانی پێدری گۆنزالێز دەکات.

ماڵپەڕی فەرمی بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ پێدری گۆنزالێزی ناوەڕاستکاری یانەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستی یاریزانە لاوەکەیان تاوەکو هاوینی 2030 نوێکردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نوێیەکی پێدری لەگەڵ یانە کاتالونییەکە بڕی یەک ملیار یۆرۆیە.

پێدری لە هاوینی 2019 بەبڕی 23 ملیۆن یۆرۆ لە لاس پاڵماسەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد. وەرزێک بەخواستن لە لاس پاڵماس مایەوە و هاوینی 2020 گەشتی بارسێلۆنای کرد.

بەدرێسی بارسێلۆنا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 175 یاریی کردووە. 24 گۆڵی کردووە و 17 گۆڵیشی دروستکردووە.

نازناوێکی لالیگا، نازناوێکی جامی شای ئیسپانیا و دوو نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ بارسا بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button