دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ هیلال واز لە ریال مەدرید ناهێنێت و بارسێلۆنا لەگەڵ ئەستێرەیەک گفتوگۆ دەکات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا
یاریگا –
ئەمڕۆ نیکۆ کۆڤاچ دەبێتە راهێنەری نوێی بۆڕووسیا دۆرتموند – بیڵد
هیلالی سعوودی دەیەوێت رۆدریگۆی بەرازیلی و ئەستێرەی ریال مەدرید بۆ شوێنێی نێیمار دا سیلڤا بگوازێتەوە – گڵۆبۆ
هەموو شتێک کۆتایی هاتووە، نەسڕ بەبڕی 90 ملیۆن یۆرۆ گرێبەست لەگەڵ جۆن دوران ئەستێرەی ئاستۆن ڤێلا واژۆ دەکات – دەیڤد ئۆرنشتاین
بارسێلۆنا لەگەڵ مانچێستەر یونایتد گتفوگۆی گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد بەشێوەی خواستن دەکات – تێلێگراف
ئاستۆن ڤێلا ئۆفەرێکی ئارسیناڵی بۆ گواستنەوەی ئۆلی واتکینز رەتکردووەتەوە – سکای سپۆرتس
تۆتنهام ئارەزووی گواستنەوەی ماتیس تیل، یاریزانی لاوی بایرن میونشن دەکات – سکای سپۆرتس
پێشبینی دەکرێت بێن چێلویل لە چێڵسی بمێنێتەوە، مەگەر لە کۆتا رۆژەکانی مێرکاتۆ ئۆفەرێکی لەنەکاو پێشکەش بە بلوز بکرێت – دەلی مەیل
ئاتاڵانتا لەگەڵ مۆنزا گفتوگۆی گواستنەوەی دانیێلی ماڵدینی دەکات و لە یەکلایی کردنەوەی گرێبەستەکە نزیکە – فابریزیۆ رۆمانۆ