چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی مانچێستەر سیتی V كڵەب بروج؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە كۆتا یاریی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ مانچێستەر سیتی لە بەردەم یارییەكی تەواو چارەنوسسازدایە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری كڵەب بروج بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی هەشتەمی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مانچێستەر سیتی دوای دۆڕانی هەفتەی رابردوویان بەرامبەر پاریس سانجێرمان بە تەواوی بارودۆخیان لە چامپیۆنزلیگ قورستر كرد.

تیمەكەی پێپ گواردیۆلا لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا لە حەوت یارییدا تەنیا دوو یاری بردووەتەوە، دوو یاریش یەكسان بووە و سێ یاریی دۆڕاوە، بە كۆكردنەوەی 8 خاڵ لە ریزبەندی 25 چامپیۆنزلیگ دێت.

سیتی تەنیا بە بردنەوە دەگاتە یارییەكانی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ یەكسان بوون یاخود دۆڕان راستەوخۆ ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە دەكات.

لە بەرامبەردا كڵەب بروج لە حەوت یارییدا سێ یارییان بردووەتەوە و دوو یاریی یەكسان بوون و دوو یاریش دۆڕاون، بە كۆكردنەوەی یازدە خاڵ لە ریزبەندی 20 چامپیۆنزلیگ دێن.

تیمە بەلجیكیەكە سێ خاڵ لە پێش مانچێستەر سیتیەوەیە و بە یەكسان بوونیان بلیتێكی قۆناخی پلەی ئۆف بەدەستدەهێنن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مانچێستەر سیتی بۆ یارییە چارەنوسسازەكەی ئەمشەو ناتوانێت بەشداری بە یاریزانە نوێیەكانی بكات و لە تواناكانی عومەر مەرمووش، عەبدولقادر خوسانۆڤ و ڤیتۆر رێس بكات.

هەروەها بەهۆی پێكانەوە لە تواناكانی هەریەك لە جێریمی دۆكو، روبن دیاز، ناتان ئاكێ، رۆدری و ئۆسكار بۆب بێبەش دەبێت.

لە بەرامبەردا كڵەب بروج تەواوی یاریزانەكانی ئامادەیە و هیچ پێكانێكیان نییە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی

ئێدەرسن

ڤاردێۆڵ، ئاكانجی، دیاس، ستۆنز

بێرناردۆ، كۆڤاسیچ، دی بڕۆین

ساڤیۆ، هالاند، فۆدن

بابەتی زیاتر

Back to top button