پریڤیوی یاریی بارسێلۆنا V ئاتاڵانتا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت
یاریگا –
ئەمڕۆ لە كۆتا هەفتەی یارییەكانی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئاتاڵانتا دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتاڵانتا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی هەشتەمی چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاری
بارسێلۆنا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە كۆی 36 یانە لە پلەی دووەمی ریزبەندییەكە دێت.
تیمەكەی هانزی فلیک لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا حەوت یاریی كردووە و لە شەش یاری براوە بووە و یارییەكیش بەرامبەر مۆناكۆ دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی چامپیۆنزلیگە و بە جیاوازی سێ خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە.
یانە كەتەلۆنییەكە راستەوخۆ بلیتی قۆناخی شازدەی بەدەستهێناوە.
لە بەرامبەردا ئاتاڵانتا بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی چامپیۆنزلیگ دێت.
ئاتاڵانتاش بلیتی یارییەكانی قۆناخی پلەی ئۆفی بەدەستهێناوە و بۆ گەیشتنی راستەوخۆ بە قۆناخی شازدە پێوویستە لە بارسێلۆنا بباتەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بارسێلۆنا بە بێ دانی ئۆلمۆ، ئینیگۆ مارتینێز، تێر شتیگن و مارک بێرناڵ یاریی دەكات.
لە بەرامبەردا ئاتاڵانتا بە بێ ئادێمولا لووكمان، ئۆدێلین كۆسۆنو و جیانلوكا سكاماكا رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا
چێزنی
كۆندێ، كوبارسی، ئاراوخۆ، بالدێ
كاسادۆ، پێدری، گاڤی
رافینیا، لیڤاندۆڤسكی، یامال
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئاتاڵانتا
كارنیشچی
كۆلاشیناك، هێین، گیمسیتی
روگێری، ئێدرسن، روگێری، بێلانوڤا
كێتلێیارۆ، سامارجیچ، رێتیگوی