فەرمی: لیۆن راهێنەرەکەی دوورخستەوە
یانەی لیۆنی فەڕەنسی بەشێوەیەکی کتوپڕ پیێر ساژ ی لە راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە.
ساژ ناوبانگێکی زۆری لە نێو هاندەرانی یانەکەدا هەیە پاش ئەوەی وەرزی رابردوو توانی یانەکە لە ناوچەی دابەزینەوە بگەیەنێتە پلەی شەشەمی خولەکە. لەم وەرزەشدا تا ئێستا هەر لە پلەی شەشەم دان و تەنها چوار خاڵ لە ناوچەی گەیشتن بە خولی پاڵەوانەکان دوورن.
پەیوەندی نێوان ئەو راهێنەرە لەگەڵ کارگێڕی یانەکە بەرەو خراپی چوو کاتێک لیۆن لە جامی فەڕەنسا لەسەر دەستی یانەیەکی پلە پێنج کرایە دەرەوە. جگە لەوەش لە کۆتا پێنج یاری خولی فەڕەنسیدا یەک بردنەوەی هەیە.
لە بەیاننامەی لیۆن دا سوپاسی ئەو راهێنەرەیان کرد بۆ ئەو کارە گەورەیەی پارساڵ ئەنجامیدا و یانەکەی لە دابەزین رزگارکرد، وە هۆکاری دوورخستنەوەکەیان گەڕاندووەتەوە بۆ ئاست و ئەنجامی لیۆن لەم دواییەدا.
لیۆن شەوی پێنجشەممە لە خولی ئەورووپا رووبەرووی لودۆگۆریتس دەبێتەوە. لەو خولەدا لە پلەی پێنجەم دان و بە ئەگەرێکی زۆرەوە راستەوخۆ دەگەنە قۆناغی داهاتوو.