یاریگا –
گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی جیهانی دەیەوێت ناوی گۆرانییەکەی لە یاریی داهاتووی کلاسیکۆ لەسەر درێسی بارسێلۆنا بێت.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، ئێد شیران گۆرانیبێژی بەناوبانگی بەریتانی دەیەوێت بۆ یاریی کلاسیکۆی داهاتوو ناوی گۆرانییەکی یان ئاماژەیەکی خۆی لەسەر درێسی بارسێلۆنا دابنێت، کە وابڕیارە مانگی مایۆ/ئایاری ئەمساڵ لە قۆناخی دووەمی لالیگا لە گەڕی 35 لە کامپ نوو بەڕێوە بچێت.
🕵️♂️ Top Secret MD
🔵🔴🎶 Ed Sheeran suena para estar en la camiseta del Barça en el Clásico
✍️ @ffpolo pic.twitter.com/MHPNFW2eeF
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) January 28, 2025
موندۆ دیپۆرتیڤۆ راشیگەیاندووە، ئێد شیران کە یەکێکە لە هەوادارە بەناوبانگەکانی تۆپی پێ و ساڵی رابردوو بەشێکی پشکەکانی یانەی ئیپسویچ تاونی ئینگلیزی کڕییەوە، دەیەوێت بۆ یاریی کلاسیکۆی داهاتوو ناوی خۆی یان ئاماژەیەکی لەسەر درێسی بارسا دابنێت، کە لەوەتەی ساڵی 2022 بارسێلۆنا دوای رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای سپۆتیفای، لە یارییەکانی کلاسیکۆ ناو یان لۆگۆی هەر گۆرانییەک دەخاتە سەر درێسی بلاوگرانا.
ئێد شیران کە خۆی درێسی سێیەمی ئیپسویچ تاونی دیزاین کردووە، دەیەوێت مانگی مایۆی داهاتوو لە کلاسیکۆ ریکلام بۆ خۆی بکات، چونکە سێ هەفتە دوای کلاسیکۆ دەست بە زنجیرە کۆنسێرتەکانی لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات، کە یەکەمجارە لە مەدرید دەستپێدەکات و لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ یەکەم کۆنسێرتی لە رۆژانی 30 و 31ـی ئەو مانگە دەکات.