ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نیکۆ ویڵیامس پەیوەندی بە کام یانەوە دەکات؟

یانەکانی پرێمەرلیگ کەوتوونەتە دۆخی ئامادەباشییەوە

Yariga App

یاریگا –

رکابەری یانە گەورەکان لەسەر گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس، ئەستێرەی ئیسپانی دەستیپێکردووە.

پێگەی فیچاخێسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ و تۆتنهام ئامادەییان بۆ دابینکردنی پارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاتلێتیک بیلباو پیشانداوە.

پێکانی گابریێل خێسوس و بوکایۆ ساکا، بژاردەکانی بەردەم میکێل ئارتێتای کەمکردووەتەوە، بۆیە ئێستا پەنا بۆ گواستنەوەی یاریزانانی گونجاو دەبات.

ئارسیناڵ بە جیاوازی شەش خاڵ لەگەڵ لیڤەرپوول، لەپلەی دووەمی ریزبەندی پرێمەرلیگدا دێت، هەرچەندە لیڤەرپوول یارییەکی کەمترکردووە.

دەیڤد ئۆرنشتاین، رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک لەبارەی گواستنەوەکانی ئارسیناڵ لەم مێرکاتۆیەدا دەڵێت

چەندین یانە گرنگییان بە ویڵیامس داوە؛ لەوانە ئارسیناڵ و چێڵسی لە سەرووی هەموویانەوە دێن، هەروەها لیڤەرپوول بۆ هاوینی داهاتوو بیری لێکردووەتەوە. ئارتێتا زۆر حەز بە گواستنەوەی نیکۆ دەکات، بەڵام رێگرییەکانی دارایی، رێگەیان بۆ گواستنەوەی خۆشنەکردووە.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بریتییە لە 60 ملیۆن یۆرۆ، تاکە بابەتی گرنگ مابێتەوە، رازیکردنی نیکۆیە بە مووچەی ساڵانە.

لە راپۆرتەکەی فیچاخێسدا هاتووە، ئارسیناڵ ئامادەیە بە هەموو شێوەیەک نیکۆ بگوازێتەوە، تەنانەت رەزامەندی خەرجکردنی 58 ملیۆن یۆرۆیان وەرگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button