یاریگا –
یاریزانێکی چێڵسی لەگەڵ یانەی ئاستۆن ڤیلا گەیشتە رێککەوتنی کەسیی و تەنها هەردوو یانە ماوە بڕیار لە رێککەوتنەکە بدەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ئاکسێڵ دێساسی لەگەڵ ڤیێلا رێککەوتنی کردووە بۆ جێهێشتنی بلووز و پەیوەندیکردنی تیمەکەی ئونای ئێمری دوای گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ راهێنەرە ئیسپانییەکە، ئەوە سەرەڕای خواستی یانەکانی دیکە لە کیشوەری ئەوەرووپا.
ئەوەی ماوەتەوە، گفتوگۆی هەردوو یانەیە بۆ یەکلاییکردنەوەی پرۆسەی گواستنەوەی بەرگریکارە فەڕەنسیەکە.
دێساسی لە هاوینی 2023 بە گرێبەستێکی 6 ساڵە لە یانەی مۆناکۆی وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە ستامفۆردبریج، تێچووی گواستنەوەکەشی 45 ملیۆن یۆرۆ بوو.
ناوبراو ئەم وەرزە لەژێر سەرپەرشتی ئێنزۆ مارێسکا هەلی پێنادرێت. بەجۆرێک، تا ئێستا لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا تەنها 17 یاریی بەشداریپێکراوە.