ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەمڕۆ دانیلۆ پەیوەندی بە یانەیەکی نوێ دەکات

Yariga App

یاریگا –

پاش 12 ساڵ، ئەمڕۆ دانیلۆ ماڵئاوایی لە کیشوەری ئەوروپا دەکات.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بەرگریکاری بەڕازیلی دانیلۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس هەڵوەشاندەوە و ئەمڕۆ لەگەڵ فلامینگۆی بەڕازیلی وەک یاریزانێکی ئازاد گرێبەست واژۆ دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، دانیلۆ لەگەڵ یانە بەڕازیلییەکە گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو وەرز دەبێت.

بەرگریکارە بەڕازیلییەکە یاریی بۆ یانەکانی سانتۆس، پۆرتۆ، ریال مەدرید، مانچێستەر سیتی و یوڤێنتوس کردووە. بەدرێسی سەردەم یانەکان بەشداری 555 یاریی کردووە، 39 گۆڵی کردووە و 46 گۆڵی دروستکردووە.

بە درێسی هەڵبژاردەی بەڕازیلیش بەشداری 65 یاریی کردووە. گۆڵێکی دروستکردووە و شەش گۆڵیشی دروستکردووە.

لە کاروانی وەرزشیدا دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ، دوو نازناوی پرێمەرلیگ، نازناوێکی لالیگا، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، نازناوێکی سێریا ئەی، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا، دوو نازناوی جامی ئیتاڵیا، نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا، دوو نازناوی جامی خولی ئینگڵتەڕا، نازناوێکی قەڵغانی ئینگڵتەڕا، دوو نازناوی خولی پۆرتوگال، نازناوێکی جامی بەڕازیل و نازناوێکی کۆپا لێبێرتادۆسی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button