ئیسپانیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
مۆرینیۆ پێداگری لەسەر گواستنەوەی ئانسو فاتی دەکات
"دووەم هەوڵی جۆزێ"
یاریگا –
جۆزێ مۆرینیۆ جارێکی دیکە هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دەدات.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری فەنەرباچێ جارێکی دیکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئانسو فاتی یاریزانی لاوی بارسێلۆنا دەدات.
راهێنەرە پۆرتوگالییەکە لە هاوینی رابردوو هەوڵێکی زۆری بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە 22 ساڵانییەکە دا، بەڵام فاتی ئامادەنەبوو بارسێلۆنا جێبهێڵێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، جۆزێ لە ئاستی ئالان ماکسیمنی فەڕەنسی ناڕازییە، داوای لە یانەکەی کردووە گرێبەستەکەی هەڵبوەشێننەوە و لەبری ئەو گرێبەست لەگەڵ ئانسو فاتی واژۆ بکەن.
بارسێلۆناش دەیەوێت دەستبەرداری فاتی ببێت. بەڵام تاوەکو ئێستا یاریزانەکە لەسەر بڕیاری مانەوەی لە یانە کاتالونییەکە سوورە و حەز بە جێهێشتنی بارسا ناکات.