سۆلشایەر داوای دوو ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد دەکات
ئۆلێ داوایەکی بەپەلەی هەیە
یاریگا –
ئۆلێ گونار سۆڵشایەر، راهێنەری پێشووی مانچێستەر یونایتد داوای دوو ئەستێرەی شەیتانە سوورەکان دەکات.
سۆڵشایەر، لەدوای جێهێشتنی مان یونایتد لە ساڵی 2021، هیچ پۆستێکی راهێنەرایەتی وەرنەگرتووە، بەڵام هەفتەی رابردوو لە دوای گفتوگۆییەکی درێژ، بەفەرمی ئەرکی راهێنەرایەتی بێشکتاشی وەرگرت و بووە شوێنگرەوەی جیۆڤانی ڤان بڕۆنکهۆڕست.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، سۆڵشایەر داوای لە بەرپرسانی بێشکتاش کردووە، بەر لە داخرانی دەرگای مێرکاتۆی زستانە گرێبەست لەگەڵ کارلۆس کاسێمێرۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد واژۆ بکەن.
کاسێمێرۆ لە هاوینی 2026 گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، بەڵام بەهۆی دابەزینی ئاستی پێشبینی دەکرێت ئەم وەرزە کۆتا وەرزی بێت لەگەڵ مانچێستەر یونایتد.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە سۆڵشایەر هەوڵی گواستنەوەی مارکوس راشفۆردی ئەستێرەی هەمان یانە دەدات. بەڵام ئەستێرە ئینگلیزییەکە بیرۆکەی یاریکردن لە خولی تورکیا رەتدەکاتەوە.