ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ مانچێستەر یونایتد کێ دەگوازێتەوە؟

تەواوی سەرنجی ئامۆریم لەسەر هێڵی بەرگرییە

Yariga App

یاریگا –

لێچی هەموو شێوەیەک هەوڵی هێشتنەوەی پاتریک دۆرگو دەدات، بەڵام مانچێستەر یونایتد بە ئۆفەری گەورە، خەریکە هاوکێشەکە لەباردەبات.

ساڤێریۆ ستیچی دامیانی، سەرۆکی لێچی ئاشکرای دەکات، بە هەموو شێوەیەک خەریکی بەرگەگرنتی ئۆفەرەکانی مان یونایتدن.

دۆرگو بەشداری لە یاریی دوێنێی لێچی بەرامبەر ئینتەر میلان کرد، سالێنتینی بە ئەنجامی 0-4 دۆڕا.

بەهای دوا ئۆفەری مانچێستەر یونایتد گەیشتبووە 30 ملیۆن پاوەند و دەستبەجێ رەتکرایەوە، لێچی چاوەڕێی گەیشتنی ئۆفەرێکی نوێ دەکات.

سەرۆکی لێچی بەر لە یارییەکەی ئینتەر میلان قسەی بۆ سکای سپۆرت ئیتاڵیا کرد

هەوڵی بەرگەگرتن دەدەن، چونکە بەرژەوەندی ئێمە لە هێشتنەوەی یاریزانە گرنگەکانە، بەڕاستی نامانەوێت لە بازاڕی گواستنەوەی ئێستای یاریزانان، دەستبەرداری هیچ یاریزانێک ببین.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئاتلێتیک، لێچی ئامادەیە بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانی تەمەن 20 ساڵان ببێت. دۆرگو دەتوانێت لە تەواوی شوێنەکانی هێڵی بەرگری یاریی بکات.

دۆرگو لە هاوینی ساڵی 2022 بەبڕی تەنیا 168 هەزار پاوەند لە نۆرشلاندی دانیمارکییەوە پەیوەندی بە لێچی کرد. دۆرگو لە هاوینی ساڵی 2023 یەکەم یاریی فەرمی لەگەڵ لێچی کرد، لەو ساتەوە 57 یارییکردووە و خاوەنی پێنج گۆڵ و دوو ئەسیستە.

مانچێستەر یونایتد دوای خەرجییەکانی هاوینی رابردوو بە گواستنەوەی کۆمەڵێک یاریزانی وەکو لێنی یۆرۆ (58.9 ملیۆن پاوەند) و ماتیس دی لیخت (42.9) ملیۆن پاوەند، ئێستا سیاسەتێکی نوێ پەیڕەودەکات و دەیەوێت دەستبەرداری چەند یاریزانێک ببێت، ئینجا پارە خەرج بکات.

بژاردەی دووەمی مانچێستەر یونایتد کێیە؟

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئالڤارۆ فێرناندێز، بژاردەی دووەمی مانچێستەر یونایتدە، هەرچەندە بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو لە ئۆڵدترافۆرد بوو، بەڵام هیچ یارییەکی نەکرد، بەڵکو بە خواستن یاریی بۆ یانەکانی پرێستن نۆرس ئێند، گرانادا و بێنفیکا کردووە.

فێرناندێز لە هاوینی ساڵی رابردوو بەبڕی شەش ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بێنفیکا کرد، بەڵام خاڵێک لە گرێبەستەکەیدا هەیە، کە ماف بە مانچێستەر یونایتد دەدات، دەستبەجێ بیگوازێتەوە.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە لەم وەرزەدا 30 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان لەگەڵ بێنفیکا کردووە، خاوەنی سێ گۆڵ و چوار ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button