ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئامۆریم بۆ راشفۆرد: گۆڵپارێزێکی 63 ساڵان لە تۆ ‘باشترە’

Yariga App

یاریگا –

روبن ئامۆریم، راهێنەری مانچێستەر یونایتد هێرشێکی توند دەکاتە سەر مارکوس راشفۆرد.

لە پرێس کۆنفڕانسی دوای یاریی شەوی رابردووی مانچێستەر یونایتد بەرامبەر فولهام 0-1، ئامۆریم دووپاتیکردەوە، بەهیچ شێوەیەک ئامادەنییە یاریی بە راشفۆرد بکات، تەنانەت ئامادەیە یاریی گۆڵپارێزێکی 63 ساڵان بکات و راشفۆرد بێبەش بکات.

راشفۆرد 11 یارییە بەشداری پێکهاتەی یارییکردنی ئامۆریم نەکردووە، راهێنەرە پۆرتوگالییەکە رایدەگەیەنێت، راشفۆرد لە مەشقەکاندا هیچ خۆی ماندوو ناکات، بۆیە بەهیچ شێوەیەک ئامادەنییە بەشداری پێبکات.

کێشەی سەرەکی نێوان ئامۆریم و راشفۆرد بەر لە یارییەکەی ئێڤرتن دەستیپێکرد، کاتێک دوو رۆژ بەر لە یارییەکەیان، راشفۆرد تاوەکو درەنگانێکی شەو، خەریکی کات بەسەربردن بوو، ئەمەش بەقسەی ئامۆریم، کاریگەری لەسەر دۆخی جەستەیی یاریزانەکە دروست دەکات.

ئامۆریم لە وەڵامی هۆکاری دوورخستنەوەی راشفۆرد و بەشداری پێنەکردنی دەلێت

بەردەوام هەمان هۆکارە، هۆکارەکە مەشقکردنە و من دیدگایەکی تایبەتم بۆ مەشق هەیە. ئەگەر شتەکان بەمشێوەیە بەردەوام بن، منیش لەسەر هەمان عەقڵیەتی بەردەوام دەبم.

ئامادەم یاریی بە خۆرخێ ڤیتاڵ، راهێنەری گۆڵپارێزان بکەم کە تەمەنی 63 ساڵە، نەک بە یاریزانێک کە نەیتوانیوە خۆی بسەلمێنێت.

ئەمە بۆ هەموو یاریزانێک وەکو یەکە، ئەگەر باشترینی خۆیان پێشکەش نەکەن، ئەگەر هەنگاوە دروستەکان نەنێیت، دەتوانین یاریزانی یەدەک بەکاربهێنین.

هەرچەندە یانەکانی بۆڕووسیا دۆرتموند، ئارسیناڵ و ناپۆلی لە نزیکەوە چاودێری دۆخی راشفۆرد دەکەن، بەڵام رۆژنامەی دەیلی ستار دوێنێ یەکشەممە بڵاویکردبووەوە، راشفۆرد ئامادەیە مووچەی هەفتانەی کەمبکاتەوە، تەنیا بۆ ئەوەی ببێتە یاریزانی بارسێلۆنا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە بێت، راشفۆرد ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەی هەمیشەیی بۆ بارسێلۆنا بکات و ئەگەر کەمکردنەوەی مووچەکەی کێشەکان چارەسەربکات، ئەوا ئامادەیە سازش بکات.

مووچەی هەفتانەی ئێستای راشفۆرد لە 300 هەزار پاوەند زیاترە، ئەمەش کێشەی سەرەکی لەبەردەم گواستنەوە دروستکردووە.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ وردەکاری پلانەکانی بارسای بۆ. گواستنەوەی راشفۆرد ئاشکراکردبوو.

رۆژنامەکە لە پاراگرافی سەرەکی رووپەڕەکەی نووسیبووی

دێکۆ خەریکی هەڵسەنگاندنە بۆ دۆخی ئێستای بارسا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا، بەهۆی سنووردارییەکانی مووچەی یاریزانان لە بارسا، یانەکە بیر لە دەستبەرداربوون لە تواناکانی ئاندرێس کریستیێنسن دەکات، تاوەکو سنووری مووچەی کەمبکاتەوە و بتوانێت گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەکەی مان یونایتد بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button