ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

مەرمووش لە یارییە چارەنووسسازەکەی مان سیتی بێبەش دەبێت

Yariga App

یاریگا –

عومەر مەرمووش لە یارییە چارەنووسسسازەکەی مانچێستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگ بێبەش دەبێت، گواردیۆلا لە یارییە یەکلاکەرەوەکەی چوارشەممە ناتوانێت سوود لە تواناکانی هێرشبەرە میسرییەکە وەربگرێت.

رۆژی چوارشەممە مانچێستەر سیتی لە قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ لە یارییەکی چارەنووسسازدا میوانداریی کلەب برووجی بەلجیکی دەکات، مان سیتی کە لە پلەی بیست و پێنجەمین دێت، دەبێت لەو یارییە بباتەوە بۆ ئەوەی لە کرانە دەرەوەی لە چامپیۆنزلیگ دوور بێت.

مەرمووش کە بە 75 ملیۆن یۆرۆ لە ئێنتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانییەوە روویکردووەتە ریزەکانی مانچێستەر سیتی، لە یاریی بەرامبەر چێڵسی بۆیەکەمجار درێسی مان سیتی پۆشی، بەڵام لەبەر ئەوەی هێشتا قۆناخی خول تەواو نەبووە، ناتوانێت لە یارییەکەی چوارشەممە بەرامبەر برووج یاریی بکات.

هێرشبەرە میسرییەکە تاوەکو کۆتایی هاتنی قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگ ناتوانێت یاریی بۆ مان سیتی بکات، دوای تەواوبوونی ئەو قۆناخە ئینجا رێگا بە هەر یانەیەک دەدرێت ناوی سێ یاریزانی نوێی تۆمار بکات.

مان سیتی لە 7 یاری قۆناخی خول 8 خاڵی بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا پلەکانی 9 تا 24 دەچنە قۆناخی پاشکۆی گەیشتن بە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ.

مەرمووش لە یارییەکەی چوارشەممە بەردەست نابێت، بەڵام بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ئارسیناڵ بەردەست دەبێت، کە یەکشەممە لە لوتکەی پرێمەرلیگ سیتیزنس دەبێتە میونای گەنەرز.

بابەتی زیاتر

Back to top button