راپۆرتی تایبەتکوردستانگرنگترین

بۆیەکەمجار لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەکە؛ تۆڕی وەرزشی یاریگا پڕۆژەی ‘کاردی یاریگا’ رادەگەیەنێت

کاردی یاریگا بۆ یاریزانانی کوردستان و عێراق دروست دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی وەرزشی یاریگا پڕۆژەی ‘کاردی یاریگا’ رادەگەیەنێت، لەمەودوا کاردی یاریزانانی کورد دروست دەکات، هاوشێوەی یاریزانەکانی جیهان نمرەیان پێدەدرێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا، کاردەکانی فیفا بۆ یاریزانانی خولی نایابی کوردستان دروستدەکات، بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی ناوچەکە، یاریگا لەڕێگەی تیمێکی شارەزا، ستایڵی کاردی فیفا بۆ یاریزانانی خولی نایابی کوردستان دروستدەکات.

تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین پێکهاتەی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشان دەکات

لە هێرشبەری ناوازە بۆ بەرگریکاری پۆڵاین، باشترین و بەهرەمەندترین یاریزانانی خولی کوردستان دەبنە خاوەنی کاردی فیفای تایبەت بەخۆیان، کە وەکە هەنگاوی یەکەم تۆڕی وەرزشی یاریگا کاردی تایبەتی بۆ باشترین پێکهاتەی قۆناخی یەکەمی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان دروستکرد.
بەگوێرەی ئاستیان، تۆڕی وەرزشی یاریگا هەڵسەنگاندن بۆ خێرایی، شووت، پاس، بڕین، بەرگریکردن و توانای جەستەیی یاریزانانی کورد و یانەکانی کوردستان دەکات.
پێشتر تۆڕی وەرزشی یاریگا بۆیەکەمجار لەسەر ئاستی کوردستان پڕۆژەی یاریگا ئی سپۆرتسی راگەیاند، کە لە هەولێر پاڵەوانێتی فیفا بۆ ئارەزوومەندانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان کرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button