یاریگا –
نیویۆرک رێد بوڵز هەڵسەنگاندن بۆ گواستنەوەی تیمۆ ڤێرنەر، هێرشبەری لایپزیگ کە بەخواستن یاریی بۆ تۆتنهام دەکات، بە خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز دەکات.
رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، ڤێرنەر لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2024 بە خواستن پەیوەندی بە تۆتنهامەوە کرد و تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە، گرێبەستی خواستنەکەی بەسەردەچێت.
یاریزانی تەمەن 28 ساڵان، 500 خوولەک یاریی لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا کردووە و تەنیا خاوەنی یەک گۆڵە.
ڤێرنەر پێشتر دوو ساڵ یاریی لەگەڵ چێڵسی کرد و ئەوکاتەش نەیتوانی خۆی بسەلمێنێت، هەرچەندە بەبڕی 53 ملیۆن پاوەند لە لایپزیگەوە پەیوەندی بە چێڵسی کردبوو.
لە ساڵی 2022 جارێکی دیکە گەڕایەوە لایپزیگ، لە کۆی 35 یاریدا 11 گۆڵی کرد، دواتر لە مێرکاتۆی زستانەی 2024 پەیوەندی بە تۆتنهام کرد.
یانە لەندەنییەکە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئیڤان فێرگسن، هێرشبەری برایتن یاخود ماتیوس کونیا، هێرشبەری وۆلڤز واژۆ بکات، لە ئەگەری گواستنەوەی یەکێک لەم دوو هێرشبەرە، رێگە بە چوونە دەرەوەی ڤێرنەر دەدرێت.
ڤێرنەر لە یاریی بەرامبەر تاموۆرس لە جامی یەکێتیی ئینگلتەرا تووشی پێکانی رانبوو، تاوەکو ئێستا ماوەی گەڕانەوەی دیارنییە.