تایبەت بە یاریگا؛ زاخۆ و گەرمە دەیانەوێت عەلی شاخەوان بگوازنەوە
عەلی شاخەوان لەلایەن لوئەی سەڵاحەوە بانگهێشتی دوایین یاریی قوە جەوییە نەکرابوو
یاریگا –
زاخۆ و گەرمە دەیانەوێت عەلی شاخەوان بگوازنەوە ریزەکانیان کە لوئەی سەڵاح لە لیستی یاریزانانی قوە جەوییە دووری خستووەتەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەکانی زاخۆ و گەرمە دەیانەوێت عەلی شاخەوان ناوەڕاستکاری یانەی قوە جەوییەوە بگوازنەوە ریزەکانیان، کە ئەو ناوەڕاستکارە کوردە لە دوایین یاریی یانەکەی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر نەجەف بانگهێشت نەکرابوو.
تۆڕی وەرزشی یاریگا پێشتر ئاشکرایکردبوو، عەلی شاخەوان لەگەڵ لوئەی سەڵاح راهێنەری قوە جەوییە لەسەر شوێنی یاریکردنی ناکۆکە، یاریزانە کوردەکە پێداگیری لەسەر یاریکردنی لە هێلی ناوەڕاست دەکات و لوئەی سەڵاحیش دەیەوێت لە باڵەکان یاریی پێبکات.
تایبەت بە یاریگا؛ لەسەر شوێنی یاریکردنی ناکۆکی کەوتووەتە نێوان عەلی شاخەوان و لوئەی سەڵاح
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، قوە جەوییە ئامادە نییە مافی دەستبەرداربوون بە عەلی شاخەوان بدات کە هاوینی رابردوو لە هەولێرەوە پەیوەندی بە ریزەکانی هەڵۆیەکانی بەغدا کرد، بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە واژۆ کردووە و تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ جەوییە هەیە.
دوای ئەوەی قوە جەوییە 4-0 بە نەجەف دۆڕا، بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیان دەستەی کارگێڕی یانەکە بەفەرمی بڕیاریدا %25 گرێبەستی یاریزانەکانی ببڕێت، کە لە دوایین پێنج یاریی جەوییە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق تووشی چوار شکست بووە و تەنیا خاڵێکی بەدەستهێناوە.