ئینگلتەراگرنگترین

لێدوانەكانی عومەر مەرمووش دوای یەكەم یاریی لەگەڵ مانچێستەر سیتی

Yariga App

یاریگا –

عومەر مەرمووش، ئەستێرەی میسڕی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دڵخۆشی خۆی لە دوای یەكەم یاریی لەگەڵ یانە نوێیەكەی دەربڕی.

لە مێركاتۆی زستانەدا عومەر مەرمووش لە ریزەكانی ئینتراخت فرانكفۆرتەوە پەیوەندی بە تیمەكەی پێپ گواردیۆلاوە كرد.

شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێبردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی 23ی پرێمەرلیگ.

لەو یارییەدا عومەر مەرمووش لە پێكهاتەی سەرەكی بوو، تاوەكو خولەكی 74 یارییكرد و دواتر پێپ گۆڕانكاری پێكرد و لە جێگای كێڤن دی برۆینی بردە نێو یاریگا.

مەرمووش لە یارییەكەدا گۆڵێكیكرد، بەڵام بەهۆی ئۆفسایدەوە ناوبژیوان گۆڵەكەی رەتكردەوە.

 


لە دوای یارییەكە مەرمووش گوتی:

هەستێكی زۆر خۆش بوو كاتێک گۆڵەكەم كرد، ئەگەر گۆڵەكە هەژمار بكرایە دەبووە سەرەتایەكی نایاب، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە كە لە كۆتاییدا تیمەكەمان سەركەوتنی بەدەستهێنا.

تێگەیشتنی نێوان من و هالاند زۆر باشە، لە سەرەتاوە قسەم لەگەل دەكات و دەیەوێت بمخاتە نێو كەش و هەوای تیمەكەوە، ئەو كەسێكی گەورەیە و یاریزانێكی نایابە، زۆر دڵخۆشم كە شانبەشانی ئەو یاریی دەكەم.

سەرەتایەكی نایاب بوو، زۆر دڵخۆشم كە لێرەم، یەكەم یاریی بەراستی نایاب بوو، یارییەكەمان بردەوە و كەش و هەواكە سەرسوڕهێنەر بوو، زۆر دڵخۆشم و هیوادارم بەمشێوەیە بەردەوام بم، ئەوە تەنیا دەستپێكە و بۆ بەدەستهێنانی سەركەوتنی زیاتر دەڕۆین.

هاندەرانی سیتی كەش و هەوایەكی شێتانەیان لە یاریگادا درووستكرد، سوپاسیان دەكەم بۆ پشتگیری بەردەوامیان.

مانچێستەر سیتی یاریی داهاتوو لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە یارییەكی چارەنوسسازدا رووبەرووی كڵەب بروج دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button